كۆبوونەوەی یەكێتیە وەرزشییەكانی كەركوك بەرێوە چوو

ناوخۆیی :: 14/03/2019‌ :: 81‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، حسێن كەركوكی

 ئێوارەی ئەمرۆ (پێنج شەممە 14/3/2019 ) و لە هۆڵی نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆلۆمپی، كۆبونەوەیەكی هاوبەشی نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی  كوردستان و یەكێتیە وەرزشیەكانی كەركوك بەرێوەچوو ، لە كۆبوونەوەكە باس لە دۆخی ڕەوتی وەرزشی كەركوك كراو كردنەوەی نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و یەكێتیە وەرزشیەكان و دابین كردنی بودجەیەك لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان.
 سەبارەت بە كۆبونەوەكە و بریارەكانی  ، نەوزاد قادر سەرۆكی نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان وتی :" بێگومان بەهۆی قەیرانی دارایی بۆ ماوەی 18 مانگ  نوێنەرایەتی كەركوك لە چالاكیەكانی دابڕاو  و دوای دابین كردنی بودجەیەكی لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و تەرخان كردنی بەشێكی بۆ شارەكان  ئەمرۆ لەگەڵ یەكێتیە وەرزشیەكانی كۆبووینەوە "
 هەروەها وتیشی " ئامانجی سەرەكی كۆبونەوەكە دانانی بەرنامەیەك بوو بۆ چۆنیەتی كارا كردنەوەی یەكێتیە وەرزشیەكان بوو بە هاوكاری نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق كە لە بەرژەوەندی رەوتی وەرزشی كوردستان وكەركوك بێت چونكە ئێمە  وەرزشی كەركوك بە بەشێكی گرنگی كوردستان دەزانین "
نەوزاد قادرئاماژەی بۆ ئەوە كرد لە كۆبونەوەكە بریاردرا  یەكەمین چالاكیان سازكردنی فیستیڤاڵێكی وەرزشیە بە بەشداری چەند یەكێتیەكی وەرزشی بۆ بەرز راگرتنی یادەكانی راپەرین و ڕزگاركردنی كەركوك و نەورۆز "
 لە كۆتایی لێدوانەكەیدا سەرۆكی نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی وتی " مایەی خۆشحاڵیە ئەمرۆ لە كۆبونەوەكە سەرجەم وەرزشكارانی پێكهاتە ڕەسەنەكانی كەركوك ئامادە بوون هەمووان سوورن لە سەر بەرەو پێشبردنی وەرزشی كەركوك".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure