بەوێنە:لەسلێمانی خولی راهێنان بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی ( C) ئاسیایی كۆتایی هات

ناوخۆیی :: 14/03/2019‌ :: 111‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی


دواڕۆژ، ئەردەڵان محەمەد

بۆ چوارەمجار لەشاری سلێمانی خولی راهێنانی ئاسیای بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی جۆری ( C) كۆتایی هاتو خولەكە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو بەچاودێری یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا‌و عێراق‌و بەسەرپەرشتی لقی سلێمانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق  كە (23)راهێنەر بەشداربوون‌و تەنها یەك راهێنەری ئافرەتی تێدا بوو.
وانەكانی خولەكە لەلایەن وانەبێژانی نێودەوڵەتی حەمید مخیف‌و خەسرەو گورون بەشێوازی تیۆری‌و پراکتیكی وترایەوە.
خەسرەو گورون وانەبێژی نێودەوڵەتی ئەوەی خستەروو: لەراستیدا بەشداربووانی خولی ( C) لەسەرتادا نامۆن بەزانیاریەكان بەتایبەتی لەهەردوو تاقیكردنەوەی یەكەم‌و دووەمدا، هەروەها لەخولەكەدا ماوەی  (82)كاتژمێر بەشدارییان لەوانەكانی تیۆری‌و پراکتیكیدا كردبوو، بەڵام حەزی راهێنەرەكان بۆ خولەكە‌و وەرگرتنی زانیاریەكان وایان لێدەكات كە بتوانن مەشق بەئاستە تەمەنییەكان بڵێنەوە، هەرچەندە لەئێستادا بروانامەكانیان وەرنەگرتووە، بەڵام گەشبینم كە زۆرترین راهێنەر سەركەوتوو بێت.
بۆ چوارەمجارە یەكێـتی لقی سلێمانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق  خولی راهێنانی ئاسیایی بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی جۆری ( C) دەكاتەوە‌و پێشتریش دوو خولی تریان بۆ بڕوانامەكانی جۆری (A) و (B) كردۆتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی دوارۆژ بریارە مانگی داهاتوو بۆ دووەمجار خولێكیتر بۆ راهێنەران بكرێتەوە بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی جۆری  (B)لەسەر ئاستی ئاسیا.

لەلای خۆیەوە تانیا ئەحمەد تاكە بەشداری ئافرەت لەخولەكەدا‌و راهێنەری فوتساڵی یانەی دوكان ئەوەی بەدواrۆژ راگەیاند: بەدڵنیاییەوە سودێكی زۆرم لەم خولە بینیوە‌و زانیاری زۆر تازەم لەوانەبێژی خولەكە بینیوە‌و هیوادارم بتوانم ئەو زانیاریانەی پێم گەیشتووە منیش خزمەتی یانەكەم‌و كوردستان بێبكەم.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure