ڤیدیۆ:ئاگاتان لە رۆناڵدۆیە چی جنێوێکی ناشرینی بە هاندەرانی ئاتلەتیکۆ مەدرید وتووە

جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3488‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کاتێک شەوی سێشەممە ئەنجامدرا، یانەی یۆڤانتۆس توانی لە بەردەم یاریگاو هاندەرانیدا ٣-٠ شکست بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بهێنێتو  پلیتێکی چارەکی کۆتایی ببڕێت.
لە یاریەکە رۆناڵدۆ ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکردو توانی سێ گۆڵ لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بکات و  کۆتا گۆڵیش بە لێدانی سزا بوو لە خولەکی ٨٦.
رۆناڵدۆ بەهۆی ئەوەی لە یاری چون هاندەرانی ئاتلەتیکۆ مەدرید جنێوی زۆر ناشرینیان بە دایکدا، زۆر توڕەبوو، بڕیاریدا تۆڵەیان لێ بکاتەوە.
لە کاتی گۆڵی سێیەم کاتێک بە لێدانی سزا لە خولەکی ٨٦ تۆماری کرد، بە پێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە کەناڵی مۆڤیستاری ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، رۆناڵدۆ دەچێتە بەردەمی ئەو بەشە کەمەی هاندەرانی ئاتلەتیکۆمەدرید کە لە یاریگای یۆڤانتۆس ئامادەبوون،  پێیان دەڵێت یاری بە میزاجم مەکەن کە توڕە ببم هەی کوڕی سۆزانینە.

هاندەرانی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە یاری چوون جنێویان و  بە رۆناڵدۆ وت، ئەویش بە ئاماژەی دەستی بەهاندەرانی وت من ٥ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانم بردۆتەوە ئێوە خاوەنی هیچ نازناوێك نین.
دوای کۆتایی یاریەکەو دۆڕانی یانەکەی ٢-٠، رۆناڵدۆ بە ناوچەی رۆژنامەنوسان تێدەپەڕێت وجارێکی تر دووبارەی دەکاتەوەو بە هاندەران دەڵێت من پێنج نازناوم بردۆتەوە ئێوە هیچ نازناوێكتان نیە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure