یۆفا ناوبژیوانێک بۆ یاری ریاڵ مەدرید ئەجاکس دیاری دەکات بەڵام دواتر پەشیمان دەبێتەوە

جیهان :: 12/02/2019‌ :: 1483‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

رۆژی دووشەممە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، ناوبژیوانی پۆڵەندی، سیمۆن مارچینیاکی بۆ بەڕێوەبردنی یاری ریاڵ مەدرید و ئەجاکس لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دیاری کرد بەڵام دواتر پەشیمان دەبێتەوەو ناوبژیوانی سلۆڤینی" دامیار سکۆمینا بۆ یاریەکە دیاری دەکات.
یۆفا بڕیار دەدات ناوبژیوانی پۆڵەندی، سیمۆن مارچینیاک ناوبژیوانی یاریدەدەری ڤیدیۆی(ڤار) بێت سکۆمینای سلۆڤینیش لە یاریگا یاریەکە بەڕێوە ببات.
پێشتر سکۆمینای تەمەن ٤٢ ساڵ ٨ یاری لەم خولە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەڕێوە بردووە کە تێیدا یانەی ریاڵ مەدرید لە ٦ یاری براوە بووەو کۆتا یاریش ساڵی ٢٠١٧ بوو بەرامبەر بە یانەی ناپۆلی لە قۆناغی شانزە تێیدا یانەی ریاڵ مەدرید ٣-١ براوە بوو.
ریاڵ مەدرید دوو یاری لە ژێر دەستی سکۆمینا دۆڕاندووە لە ساڵی ٢٠١٤  بە دوو گۆڵی خاوێن بە دۆرتمۆند و  دووەم یاریش بەرامبەر بە شاڵکە بوو لەساڵی ٢٠١٥ لە قۆناغی شانزە ٤-٣.
لە یارییەکانی قۆناغی شانزەی بۆ یەکەمجار لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تەکنەلۆژیایی ڤیدیۆیی ڤار بەکار دەهێنرێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure