گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: 12/02/2019‌ :: 641‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت
ئەمرۆ سێشەممە ١٢-٢- ٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو...

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
پەیوەندییەکان لەگەڵ جۆڤیچ دەستیپێکرد
یاریزانی سڕبی تەمەن ٢١ ساڵ کە لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت یاری دەکات گۆڵکاری خولی ئەڵمانیە
یانەی بەرشەلۆنە زۆر سەرسامە بەم یاریزانە بەڵام یانەکانی تریش چاودێری دەکەن
یانەی بەرشەلۆنە یەکەم گر‌ێبەست پێشکەشی ئەو یاریزانە دەکات بەڵام یانەکە دەیەوێت هەموو حاڵەتەکان هەڵسەنگێنێت ئینجا بڕیاری کۆتایی بدات
یاریگای ئۆڵترافۆرد بەخێرهاتنی یانەی پاریس سانجێڕمان دەکات بە یاریزانە پێكراوەکانیەوە

سپۆرت:
جۆڤیچ سەرسامە بە بەرشەلۆنە
یانەی بەرشەلۆنە رێکەوتنی سەرەتایی لەگەڵ هێرشبەرەکەی ئینتراخت کردووە
ئەم یاریزانە دەبێتە جێگرەوەی سوارێز بەڵام تا ئێستا رێکەوتنی کۆتایی نیە
یانەکە دەیەوێت باشترین هێرشبەری  خولی ئەڵمانیا بهێنێت
نرخی ئەم یاریزانە دەگاتە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ


مارکا:
واز لە ئێمە بێنن با دووبارە بترسینەوە
مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان و ئاستی دەگات بە بەپرۆشی
یانەی ریاڵ مەدرید بە پاڵنەری باشەوە بەشداری خولەکە دەکات دوای ئەنجامەکانی یاریگای کامپ نۆ و واندا بەرامبەر بە بەرشەلۆنەو ئاتلەتیکۆ مەدرید

ئاس:

ڤار دەگاتە خولی یانە پاڵەوانەکان
یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید رەتیدەکاتەوە ئامادەی کۆبونەوەی ڤیلاسکۆ کاربایۆ ببێت و رونکردنەوە بدات
ماتیاس ڤان  بۆنزل" باڵوێزی هۆڵەندا لە مەدرید: یانەی ئەجاکس ریاڵ مەدریدی هۆڵەندایە، بەڵام ئەوان زیاتر لە بەرشەلۆنە بیر دەکەنەوە
چێڵسی قورس ساریان ناوێت
یانەی ئەلاڤێس دەگەڕێتەوە بۆ بردنەوە


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure