یانەی چێڵسی دەرفەتی کۆتایی بە ساری دا

جیهان :: 12/02/2019‌ :: 397‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت


دوای دۆڕانە قورسەکەی بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی لە هەفتەی ٢٧ی خولی ئینگلتەرا ٦-٠، یانەی چێڵسی کۆتا ئاگادارکردنەوەی بە ساری داو بە دوو مەرج لە یانەکە دەمێنێتەوە.
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە، داهاتووی ساری راهێنەری یانەی چێڵسی لەسەر پەتەو ئیدارەی یانەکەی پێی راگەیاندووە بەدەستهێنانی خولی ئەوروپی یان گەیشتن بە خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا گرنگترن لە جامی یانە پیشەگەرەکان و جامی یەکێتی ئینگلتەرا، ئەگەری یانەکە سەرنەکەوت بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەوا لە پۆستەکەت لا دەبرێیت.
هەروەها  یانەکە ساری تا هاوین دەهێڵێتەوە بەڵام ئەگەر لەم مانگە ئەنجامەکانی خراپتر بوو ئەوا لە پۆستەکەی دووریدەخەنەوەو زۆلای یاریدەدەری بە کاتی لە شوێنەکەی دا دەنێن.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure