یه‌كه‌م گۆڵی هێرشبه‌ره‌ كورده‌كه‌ له‌پڕۆلیگی وه‌رزی 2018-2019دا

کوردە پیشەگەرەکان :: 11/02/2019‌ :: 214‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی


دواڕۆژ سپۆرت، سه‌نگه‌ر زرار


محه‌مه‌د مه‌هدی مه‌هدیخانی هێرشبه‌ری لاوی كوردی كرماشانی و یانه‌ی پادیده‌ شه‌هرخودرو و هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ئێرانی ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵ یه‌كه‌م گۆڵی له‌پڕۆ لیگی یانه‌كانی ئێراندا تۆماركرد و سه‌ركه‌وتنێكی به‌نرخیشی به‌یانه‌كه‌ی به‌خشی.
رۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌ له‌دوایاری هه‌فته‌ی 17 له‌قۆناغی دووه‌می خولی پیشه‌گه‌رانی تۆپی پێی یانه‌كانی ئێران (پڕۆ لیگ)دا، یانه‌ی پادیده‌ شه‌هرخودرو له‌سه‌ریاریگای خۆی (ئیمام ره‌زا) له‌شاری مه‌شهه‌د به‌به‌شداری سه‌ره‌كی محه‌مه‌دمه‌هدی مه‌هدیخانی هێرشبه‌ر، میوانداریی له‌یانه‌ی ئیستقلال خوزستان كرد و سه‌ره‌نجامی یارییه‌كی به‌هێزیش یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا و جه‌ماوه‌ر توانی به‌گۆڵێكی هێرشبه‌ره‌ كورده‌كه‌ براوه‌ی دیداره‌كه‌ بێت.
له‌خوله‌كی 19ی نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا محه‌مه‌دمه‌هدی مه‌هدیخانی هێرشبه‌ر به‌درێسی ژماره‌ 90 توانی تاكه‌ گۆڵی یانه‌ی پادیده‌ شه‌هرخودرو-ی تۆماربكات و یانه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێك له‌یانه‌ به‌هێز و جه‌ماوه‌رییه‌كانی خوله‌كه‌ به‌ره‌و كه‌ناری سه‌ركه‌وتن بكات و 3 خاڵی گرنگ بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستبخات و پێگه‌شی له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ به‌ 34 خاڵ له‌ 17 یاری (10 بردنه‌وه‌، 4 یه‌كسانبوون، 3 دۆڕاندن) و (20-10 گۆڵ) و (+10 گۆڵ) باشتربكات.
ئه‌م یاریزانه‌ لاوه‌ی كورد كه‌ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ له‌م یارییه‌دا به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی تا خوله‌كی 84 له‌خولی پیشه‌گه‌رانی تۆپی پێی یانه‌كانی ئێران (پڕۆ لیگ)ی وه‌رزی 2018-2019 له‌هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی پادیده‌ یاری كرد و توانی یه‌كه‌م گۆڵی خۆشی له‌خوله‌كه‌دا تۆماربكات.  
شایه‌نی باسه‌ مه‌هدی مه‌هدیخانی هێرشبه‌ری یانه‌ی پادیده‌ و هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی ئێران تائێستا له‌پڕۆ لیگی یانه‌كانی ئێران بۆ وه‌رزی 2018-2019 ته‌نها له‌ 7 یاریدا 144 خوله‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ و خاوه‌نی 1 گۆڵه‌ و له‌خولی جامی یانه‌كانی ئێرانیش له‌ 1 یاریدا 38 خوله‌ك به‌شداربووه‌ و 1 گۆلی تۆمار و 1 گۆڵیشی سازكردووه‌. 

*وریای به‌رگریكار بووه‌ خاوه‌نی چوار گۆڵ

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ رۆژی 7-2-2018 له‌یارییه‌كی دواخراوی هه‌فته‌ی 16ی قۆناغی دووه‌می پڕۆ لیگی یانه‌كانی ئێران، یانه‌ی ئیستقلال تاران به‌به‌شداریی سه‌ره‌كی وریا غه‌فوری به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێران، له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا به‌ئه‌نجامی 4-0 له‌یانه‌ی په‌یكان-ی هاوشاریی برده‌وه‌ و به‌ 28 خاڵ له‌ 16 یاری پێگه‌ی له‌خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا باشتربكات.
له‌یارییه‌كه‌دا وریا غه‌فوری به‌رگریكاری باڵی راستی یانه‌ی ئیستقلال، توانی گۆڵی چواره‌می یانه‌كه‌ی له‌خوله‌كی 90+2دا تۆماربكات و كۆی گۆڵه‌كانی وه‌ك به‌رگریكارێك بگه‌یه‌نێته‌ 4 گۆڵ له‌ 15 یاری و 1296 خوله‌ك یاری كردن و 1 گۆڵیشی سازكردووه‌.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure