وێنە:ئایا رۆمان رینس دەگەڕێتەوە؟

وەرزشەکانی دیکە :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 567‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی


دواڕۆژ سپۆرت

هەرچەندە ماوەیەکە رۆمان رینز-ی پاڵەوانی زۆرانبازی و براوەی پشتێنی جیهانی و  پاڵەوانیەتی WWE لە گۆڕەپانی زۆرانبازی دوورە، بەڵام هەوادارانی تامەزرۆی بیستنی هەواڵەکانین.

لەم دواییەدا رۆمان لە ئاهەنگێکی رۆژنامەوانی لە شاری (بیتسبرگ) ی ئەمریکی دەرکەوت و لەگەڵ ئامادەبوان گفتوگۆی کرد و وێنەی یادگاری لەگەڵ گرتن .

لە وێنەکاندا رۆمان تەندروست و ورە بەرز دیاربوو و بە زەردەخەوە گفتوگۆی لەگەڵ هەوادارانی دەکرد.

رۆمان رینس بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجەی خوێن (لوکیمیا) بڕیاریدا لە گۆڕەپانی زۆرانبازی دووربکەوێتەوە، بەڵام بەتەواوەتی وازی لێ نەهێناوە و رەنگە پاش چاکبوونەوە بگەڕێتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure