بزانە سۆلاری لەسەر بردنەوەی نازناوی چوارەمی لەسەر یەکی خولی یانە پاڵەوانەکان چی دەڵێت

جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 736‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید باس لە بردنەوەی نازناوی چوارەمی لەسەر یەکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید دەکات.
سۆلاری دەڵێت:' هیچ شتێک لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئەستەم نیە،چوارەم بردنەوەی لەسەر یەکی خولی یانە پاڵەوانەکان یانەی ریاڵ مەدرید دەتوانێت ئەوە بکات،میراتییەکانی یانەی ریاڵ مەدرید شانازییە بۆ هەموان،ئێمە بە شێکین لە رابردوو، وە ئەمانەی ئێستای یانەکە دەیانەوێت بەردەوام بن لە پلانی ئایندەو یانەکە شانازی بە رابردووەوە دەکات ، بەڵام چاویشی لە داهاتووییە.
دواتر لەسەر رووبەڕووبونەوەی یانەی ئەجاکس لە قۆناغی شانزە دەڵێت" ئێمە پێویستمان بە بردنەوە هەیە تا ببین بە لوتکە لە مێژووی یانەی ریاڵ مەدرید، ئەوان گرنگی بە پێشخستنی یاریزانی بەهرەمەند دەدەن و تۆپی پێیەکی هێرشبردن ئەنجام دەدەن،ئەم یارییە وەکو هەموو یارییەکانی تری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا زەحمەتە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure