گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: 11/02/2019‌ :: 1486‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ دووشەممە ١١-٢- ٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو...


مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
تیرشتیگن و ١ خاڵ
تیرشتیگنی گەورە نەیهێشت یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباوی رێکخراو بدۆڕێت و یەکسانبوونی پێدا
میسی توانی یارییەکی نایاب ئەنجام بدات بەڵام بە بێ گۆڵ هاتە دەرەوەی یاریگاوە
تیپەکەی ڤاڵڤێردی لەگەڵ میسی شکستیهێنا بە یەکسانبونی بە بێ گۆڵ گەڕایەوە
ریزبەندی لالیگا:
١- بەرشەلۆنە ٥١
٢-ریاڵ مەدرید ٤٥ خاڵ
٣-ئاتلەتیکۆ مەدرید ٤٤ خاڵ
بەهۆی ئاهەنگێرانیەوە لە یاری دێربی بەیڵ شایەنی سزادانە

سپۆرت:
گۆڵپارێزێک وەکو کەنیسە گەورەیە
تیرشتیگنی ئەڵمانی یەکلاکەرەوە بوو بۆ یەکلایکردنەوەی یەکسانبوونی یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای سان مامێس
یانەکە ئاستی داواکراوی پێشکەش نەکرد
بەرشەلۆنە تەنها ٢ جار تۆپی ئاڕاستەی گۆڵی بیلباو کرد تەنها یەکجار تۆپەکە بۆ ناو گۆڵ بوو بە درێژایی یاریەکە
لەوانەیە دی یۆنگ بەشداری یاری بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید نەکات
مانچستەرسیتی ٦-٠ چێڵسی
بردنەوەیەکی مێژووی مان سیتی بەرامبەر بە چێڵسی

مارکا:

کلارنس سیدۆرف لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا
ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەمیشە نموونەیی بووە
 یانە سپیپۆشەکە دەگەڕێتەوە بۆ بردنەوەی نازناوە باشەکانی لە باشترین ساتیدا لە وەرزەکە
تایبەت بەمارکا:  نهێنی لە ژوری جلگۆڕینی ریاڵ مەدرید یەکگرتووی یاریزانەکانە
دی یۆنگ بەهۆی پێکانی ماسولکەییەوە گومانی بەشداریکردنی بۆ یاری بەرانبەر بە ریاڵ مەدرید هەیە
یانەی بەرشەلۆنە دوو خاڵی تری لە دەستدا
لیگانێس ٣-٠ ریاڵ بیتس
دۆڕانی نامەعقوڵی یانەی ریاڵ بیتس بەرامبەر بە لیگانێس

ئاس:

یانەی بەرشەلۆنە ترساوە
یانەی ریاڵ مەدرید تەنها ٦ خاڵ لە بەرشەلۆنەوە دوورە دوای ئەوەی یانە کەتەلۆنیە لە سان مامێس یەکسان دەبێت
ڤاڵڤێردی: لە نیوەی یەکەمی یاریەکە زۆر خاوبووین و بەردەممان روناک نەبوو
تیرشتیگن باشترین بوو
میسی نەیتوانی بلیمەتی خۆی بسەلمێنێت
گۆڵەکەی مۆراتا ئۆفساید نەبوو


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure