ژمارەیەکی نوێ چاوەڕوانی رۆناڵدۆ دەکات

جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1789‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی


دواڕۆژ سپۆرت

رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی یۆڤانتۆس، بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە خولی ئیتاڵی ژمارەیەک تۆمار دەکات ٢٦ ساڵە لە کاڵچیۆی ئیتاڵی تۆمار نەکراوە.
رۆناڵدۆ لە یارییەکانی هەفتەی ٢٣ی خولی ئیتاڵیا،  توانی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس گۆڵێک بکات و یانەکەشی توانی ٣-٠ لە ساسولۆ بباتەوە.
رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵە یاری نۆیەمی لەسەریەکە لە خولەکە گۆڵ دەکات لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی.
بە تۆمارکردنی گۆڵێکی تر لەگەڵ یانەکەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی، رۆناڵدۆ دەتوانێت ژمارەکەی جۆسێپی سینیوری یاریزانی یانەی لازیۆ یەکسان بکاتەوە کە لە ساڵی ١٩٩٣ لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی ١٠ یاری لەسەر یەک گۆڵ بکات.
رۆناڵدۆ لە هەفتەی ٢٥  یاری بەرامبەر بە بۆلۆنیا دەکات  بۆ یەکسانکردنەوەی ژمارەکەی سینیۆری.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure