بەوێنە:وادەی دەسپێکی خولی لاوانی نایابی کوردستان دیاریکرا و دواڕۆژ شێواز و خشتەی بەڕێوەچوونی خولەکە ئاشکرادەکات

ناوخۆیی :: 12/01/2019‌ :: 181‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا
ئەمڕۆ شەممە لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ نوێنەری یانە نایابەکانی کوردستان ئەنجامدرا کە ئامانج لێی دیاریکردنی وادە و شێوازی بەڕێوەچوونی خولی لاوانی یانە نایابەکانی کوردستان بوو.
دوای وتوێژکردن لەگەڵ نوێنەری یانە بەشداربووەکان ، بڕیاردرا خولەکە لە رێککەوتی ١٥ ـی ئادار دەسپێبکات بە بەشداری ١٣ یانە دوای ئەوەی تیپی لاوانی یانەی کەرکوک لە خولەکە کشایەوە.
بڕیاردرا سەرجەم یانەکان بە یەک کۆمەڵە کۆبکرێنەوە بە یەک گەڕ بەڕێوەبچێت واتە هەر تیپێکی بەشداربوو ١٢ یاری ئەنجامدەدات ، ٦ یاری لە نێو یاریگەی خۆی و ٦ یاری لە دەرەوەی یاریگەی خۆی.
دواتر تیروپشک بۆ یانە بەشداربووەکان ئەنجامدرا و رووبەرووبوونەوەکانی گەڕی یەکەمی خولەکە بەمشێوەیە:
پێشمەرگەی سلێمانی × هەولێر
شێروانە × پێشمەرگەی هەولێر
نەورۆز × گاڕە
سیروانی نوێ ×خانەقین
هەندرێن × ئاڕاڕات 
زاخۆ × دهۆک
زێرەڤانی لە جەولەی یەکەم چاوەڕوانە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دواڕۆژ، دلشاد ساڵح وتەبێژی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رایگەیاند: " خولەکە بە یەک کۆمەڵە و بە یەک قۆناغ بەڕێوەدەچێت و لە بەرنامەی یەکێتییەکەیە خولی لاوانی یانە پلە یەکەکانیش ئەنجامبدات هاوکات خولی نایابی تازەپێگەیشتوانی کوردستانیش.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure