بەڤیدیۆ:شێرەکانی رافیدەین ئاسنی سارد دەتوێننەوە

جیهان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1625‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩ی ئیماڕات، هەڵبژاردەی عێراق لە رکابەرییەکانی گروپی چوارەم لە جەولەی دووەمدا، لە یاریگای شارقە رووبەڕووی هەڵبژاردەی یەمەن بووەوەو لە ئەنجامدا توانی دووەم بردنەوەی لەسەر یەک بەدەست بهێنێت و سێ خاڵی تر بخاتە سەر خاڵەکانی و ٣-٠ شکست بە هەڵبژاردەی یەمەن بهێنێت و پلیتێکی قۆناغی شانزە ببڕێت.
عێراق توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی یاریزانان"مو‌هەنەد عەلی و بەشار رەسەن  وعەلا عەباس بباتەوە کە سێ گۆڵەکە لە خولەکەکانی١١ و  ١٩ و ٩٠ تۆمارکران.
بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی عێراق بووە ٦ خاڵ و لە پلەی دووەمی گروپەکە دێت لە دوای ئێرانەوە بە جیاوازی گۆڵ.

بڕیارە لە ١٦-١- ٢٠١٩ لە کاتژمێر ٧:٠٠ هەردو هەڵبژاردەی ئێران و عێراق رووبەڕووی یەکببنەوەو براوەیان دەبێتە یەکەمی ئەم گروپە.
ریزبەندی گروپەکە:

1-ئێران٦ خاڵ
2-عێراق ٦ خال
3-ڤێتنام سفر
4-یەمەن سفر


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure