ئاندی مۆرای بە چاوی پڕگریانەوە کاتی وازهێنانی لە یاریکردن ئاشکراکرد

وەرزشەکانی دیکە :: 11/01/2019‌ :: 270‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

کوڕە یاریزانی بە ناوبانگی تێنسی سەرزەوی بەریتانی ئاندی مۆرای، کە پێشووتر یەکەمی ریزبەندی یاریزانانی جیهان بووە لە یاری تێنس،ئەمڕۆ بە چاوی پڕ لە گریانەوە رایگەیاند لە دوای پاڵەوانێتی گەورەی ئوسترالیای کراوە، بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنم.
مۆرای هۆکارەکەی بۆ پێکان لە رانی راستیدا گەڕاندەوەو ئاشکرایکرد بە هۆی توندی ئازارەوە ناتوانم بەردەوام بم و لە پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە کە لە دووشەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت کۆتا پاڵەوانێتیم دەبێت بەشداری دەکەم.

دەشڵێت:" من پێشتر بیرم لەوە کردەوە لە دوای پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن وازبهێنم بەڵام لە دوای ئوسترالیای کراوە کۆتایی بە ژیانی یاریکردنم دەهێنم.
مۆرای تەمەن ٣١ ساڵ کە لە ئێستادا لە ریزبەندی ٢٣٠ یاریزانانی جیهاندایە پێشووتر توانیویەتی ٣ نازناوی پاڵەوانێتیە گەورەکانی جیهان بباتەوەو ماوەی ١١ مانگە بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتۆتەوە.

لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە ئوسترالیای کراوە مۆرای رووبەڕووی یاریزانی ئیسپانی رۆبێرتۆ باوتیستا دەبێتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure