نەیمار وباوکی پێنج جار داوای گەڕانەوەیان بۆ بەرشەلۆنە کردووە

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 5581‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت
لە هەواڵێکی تایبەتدا کە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، نەیمار و باوکی ئەو یاریزانە  چەند جارێک پەیوەندیان بە سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەو ئەستێرەیە درێسی یانە کەتەلۆنیەکە بپۆشێتەوە.
رۆژنامەکە نوسیویەتی"نەیمارو باوکی تا ئێستا ٥ جار پەیوەندیان بە بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنەوە کردووەو  باوکی نەیمار بەو سەرۆکەی وتووە کوڕەکەم پەشیمانە لە جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنەو خەلێفی و یانەی پاریس سانجێرمان پڕۆژەی وەرزشییان نیە هەروەکو ئەوەی بە ئێمە وتراوە.

نەیمار لە هاوینی ٢٠١٧ بە بڕی ٢٢٠ ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی پاریس سانجێرمان و پێشتریش لە لای یاریزانە هاوڕێکانی لە بەرشەلۆنە پەشیمانی خۆی نیشاندابوو.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure