بەرەسمی ماوەی دوورکەوتنەوەی ماڵکۆم دیاری کرا

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 679‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

بەهۆی ئەو پێکانەی ماڵکۆمی بەرازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە یاری بەرامبەر بە لیۆنیسا لە جامی شا توشی هات، ئەو یاریزانە بۆ چەند یارییەک لە یانە کەتەلۆنیەکە دووردەکەوێتەوە.
ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە ئەنجامداو بڵاوی کردۆتەوە، ماوەی ١٠ بۆ ١٥ رۆژ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
بەمەش ئەو یاریزانە ناتوانێت ئامادەی یاری نێوان بەرشەلۆنە ببێت بەرامبەر بە یانەی ئیسپانیۆل لە خولی ئیسپانیاو تۆتنهام لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو چاوەروانیش دەکرێت بۆ یاری بەرامبەر بە لیڤانتی بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure