وێنە: ئەو منداڵەت لەیادماوە درێسەکەی میسی لەبەرکرد، بزانە تاڵیبان چی بەرامبەر کردووە

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1223‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

پێش دووساڵ منداڵێک لە ئەفغانستان بەناوی مورتەزا، وێنەیەکی بڵاوبوویەوە کە تێیدا درێسێکی میسی لە عەلاگە دروستکراوی پۆشیبوو، ئەم وێنەیە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا-تا کار گەیشتە ئەوەی میسی داوای چاوپێکەوتنی کرد لەگەڵ مورتەزای بچوکدا. 

لەکاتی ئێستادا مورتەدا لە ئەفغانستان ماڵەکەی خۆی بەجێهێشتووە بەهۆی بۆردومانی چەکدارانی تاڵیبان بۆ ئەو ناوچەیەی کە تێیدا نیشتەجێیە، پێش دووساڵ میسی کاتێک چاوی بە مورتەزا دەکەوێت چەند درێس و تۆپێکی بەدیاری پێدەبەخشێت، بەڵێنی پێدەدات کە لە ڕێگەی یونسێفەوە بەردەوامبێت لە پێدانی هاوکاری بە مورتەزا، بەڵام بەهۆی بۆردومانی تاڵیبان ئێستا مورتەزا لە شوێنەکەی خۆی نەماوەو چیتر هاوکاریەکانی میسی و یونسێفی پێناگات. 

لەکاتی ئێستا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کەمپینێک بۆ مورتەزا دەستیپێکردووە بۆ دووبارە هاوکاری کردنەوەی ئەو منداڵەو گەیاندنەوەی دەستی هاوکاری بە خۆی و چەندین منداڵی دیکەی ناوچەکەی.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure