شادی یانه‌یه‌كی تری پۆستنۆرد لیگی نه‌رویژی كرده‌وه‌ وێستگه‌ی یاری كردنی

کوردە پیشەگەرەکان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 124‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار
بۆ ساڵی 2019 شادی عه‌لی یاریزانی لاوی كوردی دانیشتووی نه‌رویژ یانه‌یه‌كی نوێی له‌خولی پله‌ دووی تۆپی پێی یانه‌كانی نه‌رویژ (پۆستنۆرد لیگ) بۆ تیمه‌كانی گروپی یه‌كه‌م كرده‌ وێستگه‌ی یاری كردنی و هیواخوازیشه‌ بتوانێت وه‌رزێكی باش له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌دا به‌سه‌ر ببات و یارمه‌تی بدات بۆ گه‌یشتن به‌خولی پله‌ یه‌ك. 
پاش ئه‌وه‌ی هاوینی ئه‌مساڵ له‌پێكان گه‌ڕایه‌وه‌ و بۆ نیو وه‌رزی 2017-2018 له‌ده‌روازه‌ی  یانه‌ی فرام لارڤیك گه‌ڕایه‌وه‌ نێو لاكێشه‌ی سه‌وز و نیو وه‌رزی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا له‌خولی پله‌ دووی تۆپی پێی یانه‌كانی نه‌رویژ به‌ڕێكرد و توانی له‌ 12 یاریدا 1018 خوله‌ك ده‌ربكه‌وێت و 3 گۆڵیش تۆماربكات، شادی عه‌لی ناوه‌ڕاستكاری لاوی كورد به‌كۆتایی هاتنی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ تیمی تۆپی پێی یانه‌ی مۆس (مۆس ئێف كه‌ی) گه‌یشته‌ رێككه‌وتن كه‌ بۆ ماوه‌ی 1 ساڵ یارییان بۆ بكات.
له‌مباره‌یه‌وه‌ شادی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ دواڕۆژ سپۆرت، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند و وتی: بۆنده‌كه‌م بۆ ماوه‌ی 1 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ی شاری مۆس و ئومێد ده‌كه‌م وه‌رزێكی باش و دوور له‌پێكان له‌گه‌ڵ تیمه‌ نوێیه‌كه‌م به‌سه‌ر ببه‌م و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیشم یارمه‌تی بده‌ین بۆ گه‌یشتن به‌خولی پله‌ یه‌كی یانه‌كانی نه‌رویژ. 
شایه‌نی باسه‌ شادی عه‌لی ناوه‌ڕاستكار و یاری دروستكه‌ری لاوی كورد كه‌ خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی نه‌رویژییه‌ و له‌ژیانی یاری كردنیدا بۆ تیمی یانه‌كانی (فۆلۆ ئێف كه‌ی، ئولیرن ئای ئێف، ئێلڤێروم و ئای ئێف فرام لارڤیك) یاری كردووه‌، ساڵی 2017ی رابردوو ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێلڤێروم له‌خولی پله‌ یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی نه‌رویژ یاری ده‌كرد، دووچاری پێكانێكی قورسی پاژنه‌ی پێی هات و پێكانه‌كه‌ش ماوه‌یه‌كی باش له‌یاریگا و یاری كردن دووری خسته‌وه‌ و بێبه‌شی كرد.


بیۆگرافیا
-ناو: شادی محه‌مه‌د عه‌لی.
-به‌ (شادی عه‌لی) ناسراوه‌.
-ساڵڕۆژی له‌دایكبوون: 9-8-1995.
-شوێنی له‌دایكبوون: نه‌رویژ.
-باوكی خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و دایكی خه‌ڵكی وڵاتی مه‌غریب-ه‌.
-شوێنی نیشته‌جێبوون: نه‌رویژ.
-ره‌گه‌زنامه‌ی نه‌رویژی هه‌یه‌.
-باڵا: 186 سم.
-كێش: 78 كگم.
-هێڵی یاری كردن: ناوه‌ند/ یاری دروستكه‌ر.
-به‌هه‌ردوو قاچی راست و چه‌پ یاری ده‌كات.
-یانه‌: مۆس ئێف كه‌ی/ نه‌رویژ.
-خول: پله‌ دووی تۆپی پێی یانه‌كانی نه‌رویژ/ گروپی یه‌كه‌م.
 -ماوه‌ی بۆند: 1 ساڵ/ تاكۆتایی ساڵی 2019.
-یه‌كه‌م یانه‌: فۆلۆ ئێف كه‌ی.
-ئه‌ویانانه‌ی له‌ئاستی پێشكه‌وتووان و له‌ژیانی پیشه‌گه‌ریدا یاری تێدا كردووه‌:
-ساڵانی 2012 تا 2016: یانه‌ی فۆلۆ ئێف كه‌ی/ خولی پله‌ یه‌كی یانه‌كانی نه‌رویژ.
-ساڵی 2015: یانه‌ی ئولیرن ئای ئێف-نیو وه‌رز به‌خواستن/ خولی پله‌ یه‌كی یانه‌كانی نه‌رویژ.
-ساڵی 2017: یانه‌ی ئێلڤێروم/ خولی پله‌ یه‌كی یانه‌كانی نه‌رویژ.
-ساڵی 2018: یانه‌ی ئای ئێف فرام لارڤیك/ خولی پله‌ دووی یانه‌كانی نه‌رویژ (گروپی یه‌كه‌م).

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure