پێلی جیاوازی مارادۆناو میسی دەکات

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1208‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت
ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی پێلی، جیاوازی لە نێوان میسی و مارادۆنا دەکات و مارادۆنا بە باشتر لە میسی دەزانێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "فالو ساوپاولۆ کە پێگەی ئاس بڵاوی کردۆتەوە، پێلی دەڵێت:" بە نسبەت منەوە مارادۆنا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژوو، ئەو زۆر لە میسی باشترە، هەروەها یاریزانی تریش هەیە نایاب بوون وەکو پیکنپاوەر و یۆهاین کرۆیف.

ئەم قسانەی پێلی لە کاتێکدایە کە پێشتر لەگەڵ مارادۆنا چەندین لێدوانیان دژی یەکتری دابوو.
دواتر لەسەر مباپی و نەیمار دەڵێت" نەیمار یاریزانێکە تواناکانی تۆپی پێی تێدایە زیاتر لە مباپی، بەڵام لە ئەوروپا هەموو خەڵک زیاتر قسە دەکەن لەسەر مباپی.
لە کۆتایدا لەسەر نەیمار دەڵێت" ئەو بەختێکی خراپی هەیە کە هەڵبژاردەکەی نەیتوانیوە نازناوی مۆندیال بباتەوەو رووبەڕووی سەرزەنشتیکردن دەبێتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure