ئاگاتان لە دیشامپی راهێنەری فەرەنسایە چی بە مۆدریچ دەڵێت

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1639‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت
 دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسای پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، لۆکا مۆدریچی کرواتی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید بە شایەنی تۆپی زێڕینی ٢٠١٨ نازانێت.
دوای ئەوەی مۆدریچ لە شەوی دووشەممە توانی نازناوی باڵۆن دۆری ٢٠١٨ بباتەوە، زۆرێک پێیان وابوو ئەو یاریزانە شیاوی تۆپە زێڕینەکە نیەو دەبوایە یاریزانێکی فەرەنسی نازناوەکەی ببردایەتەوە.
راهێنەری فەرەنسا دیشامپ دەڵێت:" من رێزی پیشەکەی مۆدریچ دەگرم، بەڵام دەڵێم ئەو شایەنی براوەی تۆپی زێڕینی ٢٠١٨ نیە، من هەست بە بێ هیوایی دەکەم یاریزانێکی هەڵبژاردەکەم تۆپە زێڕینەکەی نەبردۆتەوە.
دەشڵێت:" من سەرسامبووم کە رافایل ڤاران لە پلەی حەوتەمی باشترینەکانی جیهاندا بوو، چوونکە ئەو پلەیە شایەنی ئەو نەبوو.

ئەم قسانەی دیشامپ لە کاتێکدایە کە ڤاران توانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بباتەوەو لەگەڵ فەرەنساش بووە پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٨.

هەروەها گریزمانیش توانی نازناوی یۆرۆلیگ و جامی سوپەری ئەوروپاو جامی جیهانی ٢٠١٨ بباتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure