گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 488‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦-١٢- ٢٠١٨ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو..


مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
جام ماڵئاوایی
یانەی بەرشەلۆنە نمایشێکی ماڵئاوایی بۆ سەرۆکی کۆچکردووی یانەکە، نۆنیێز پێشکەشکرد بە بردنەوەی لە یانەی کوتوراڵ لیونیسا و گەیشتە قۆناغی دووەم
گۆڵەکانی بەرشەلۆنە مونیر و دینس سوارێز دوو گۆڵ و ماڵکۆ گۆڵێکی تری کرد.
ماڵکۆم بە پێکانەوە یاریگای جێهێشت
لە یاریەکەدا بۆ یەکەمجار ریکی پویگ یەکەم یاری رەسمی بۆ تیپی یەکەم ئەنجامدا.


مارکا:

ئیسکۆ بەرامبەر بە یانەی مێلیلا کاپتین دەبێت
لەسەرەتاوە یاری دەکات و ئەمە یەکەمجارە لەسەردەمی سۆلاری بەسەرەکی یاری بکات.
هەروەها هەریەکە لە ڤینسیۆس و ماریانۆ و ئەسینسیۆ لە هێڵی پێشەوە یاری دەکەن
یاریگای بێڕنابیۆ پڕ دەبێت لە هاندەران
یانەی میلێلا دوای ١١ کاتژمێر لە گەیشتنی راهێنانی کردووە.

دینس سوارێز دوو گۆڵ دەکات

یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دوای ١٠ خولەکی ناڕەحەت، توانی بردنەوە تۆماربکات و بگاتە قۆناغی داهاتوو

ئاس:
یانەی بۆکاجۆنیۆرز زووتر گەیشت بە ١٢ سەعات پێش یانەی ریڤەرپلەیت
ئەمڕۆ یەکەم راهێنانی تایبەت بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات
بەرامبەر بە میلیلا هەریەکە لە ناڤاس و ئیسکۆ و ماریانۆ دیاز و ڤینسیۆس یاری دەکەن
تیپی بەرامبەر  بەو یاریزانانەوە یاری دەکەن لە یاری چوون یاریان نەکرد.
کالینیچ و کۆریا ئامادەییان نیشاندا درێسی ژمارە ٩ی کۆستا بپۆشن و شوێن بگرنەوە
ئاتلەتیکۆ مەدرید لە دوات ٨ خولەک لە گێمی یەکەم بردنەوە بەدەست دەهێنێت
یانەی بەرشەلۆنە بە ٤ گۆڵ شکست بە یانەی لیونیسا دەهێنێت لەو یارییەی دینس سوارێز درەوشایەوە
ریاڵ سۆسیداد توانی بە دوو گۆڵی ئۆریازابال و یانوزی بگاتە قۆناغی شانزە لەسەر حسابی سەلتاڤیگۆ.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure