یاریزانه‌ گرانبه‌هاكه‌ی كورد له‌یانه‌كه‌ی داده‌بڕێت و چاره‌نووسی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عیراقیش روون نییه‌

کوردە پیشەگەرەکان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 268‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار
به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ ناوه‌ڕاستكاره‌ كورده‌كه‌ی یانه‌ی بالی یۆنایتد-ی ئیندۆنیسیا و هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عیراق نه‌توانێت له‌یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له‌خولی پله‌ یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی ئیندۆنیسیا (GO-JEK LIGA 1)، یاری بكات و چاره‌نووسی یاری كردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عیراقیش روون نییه‌.
بڕوا نوری یاریزانی یانه‌ی بالی یۆنایتد كه‌ له‌ئێستادا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ژێر چاودێریی پزیشكه‌كان دایه‌ و یانه‌كه‌شی كه‌ به‌ 45 خاڵ له‌ 29 یاری له‌پله‌ی چواره‌می خولی پله‌ یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی ئیندۆنیسیا دایه‌ و ركابه‌ریی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ ده‌كات، پێویستی به‌تواناكانێتی، ئه‌گه‌ری زۆره‌ زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ك نه‌توانێت یاری بكات و به‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له‌یاری هه‌فته‌ی 30ی خولی پله‌ یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی پێرسیپورا جایاپورا له‌ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌ له‌تواناكانی بێبه‌ش ده‌بێت، چاره‌نووسی یاری كردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عیراقیش دیار نییه‌ و ده‌كه‌وێته‌ ژێر مه‌ترسیی كه‌ سریچكۆ كاتانیچ-ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ داوه‌تی كردووه‌ تا رۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق گه‌شتی ئیمارات بكات بۆ كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان و یارییه‌كی دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا.
به‌پێی راپۆرتی میدیاكانی وه‌رزشی ئیندۆنیسیا، بڕوا نوری تایه‌كی زۆر به‌رزی تووشبووه‌ و گه‌ده‌ی ئازاری هه‌یه‌ و سییه‌كانیشی دووچاری هه‌وكردن و ڤایرۆسێكی گواستراوه‌ بوون و به‌پێی لێدوانی پزیشكه‌كان ئه‌وان چاره‌سه‌ری باشیان بۆ خۆپاراستن بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ نه‌خۆشییه‌كی گواستراوه‌یه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانی ناوبراو به‌رگریی لاواز بووه‌ یانیش به‌هۆی گه‌شتی درێژخایه‌ن و سه‌ردانی كردنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ نه‌خۆشی مه‌لاریا-ی تێداهه‌بووه‌، دووچاری بووه‌.
بڕوا حیكمه‌ت نوری ته‌مه‌ن 31 ساڵ و یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی كوردی دانیشتووی سوید، كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بالی یۆنایتد به‌درێسی ژماره‌ 3 له‌خولی پله‌ یه‌كی یانه‌كانی ئیندۆنیسیا 10 یاری ئه‌نجامداوه‌ و له‌كۆی 659 خوله‌ك یاری كردن، 1 گۆڵی سازكردووه‌، بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ و نیو په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی بالی یۆنایتد كردووه‌ و گرانترین یاریزانی خولی پله‌ یه‌كی یانه‌كانی ئیندۆنیسیایه‌ به‌وه‌ی كه‌ بۆ هه‌ر ساڵێك یاری كردن بڕی 13.6 ملیار روپیه‌ی ئیندۆنیسی پێده‌درێت كه‌ ده‌كاته‌ 1 ملیۆن دۆلار و ئه‌مه‌ش به‌رزترین بۆنده‌ له‌نێو یاریزانانی به‌شداری سه‌رجه‌م یانه‌كاندا.

 

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure