بەوێنە:یاریزانانی كورد بەدەست بەتاڵ لەپاڵەوانێتی شەترەنجی عەرەب گەرانەوە

ناوخۆیی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 67‌ جار بینراوە
dwarozh


دوارۆژ: ئەردەلان محەمەد
كێبركێكانی پاڵەوانێتی شەترەنجی وڵاتانی عەرەبی لەوڵاتی میسر كۆتایی هات‌و هەڵبژاردەی عێراق بەپێكهاتەیەك لەكوران‌و كچان كە یاریزانانی كورد نیوەی پێكهاتەیەكەیان كۆنترۆڵ كردبوو بەدەست بەتاڵی لەپاڵەوانێتیەكە گەرانەوە.
لەپێكهاتەی كوراندا هەریەك لەسان تەها‌و ئەحمەد جەزاو رێباز ناسر لەیانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەئاستی كوڕان‌و لەكچانیشدا نەبا سامی لەیانەی پێشمەرگەی سلێمانی‌و سارا مەسعود لەیانەی خانزاد لەپێكهاتەی هەڵبژاردەكەدا بوون.
سەبارەت بەئەنجامە خراپەكانی یاریزانەكانی پێشمەرگەی سلێمانی لەو پاڵەوانێتیە، سان تەها یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق ئەوەی بۆ دوارڕۆژ خستەروو: ئەتوانم بڵێم دوو هۆكاری سەرەكی وایكردووە كە یاریزانانی كورد نەتوانن ئەنجامی گەروە بەدەست بێنن، یەكێك لەو هۆكارانە پاڵپشتی نەكردنی یاریزانانە بەتایبەتی یاریزانە كوردەكان هەر ئەوەش هۆكارێكە بۆ ئەوەی نەتوانین لەپاڵەوانێتیە نێودەوڵەكان ئەنجام بەدەست بێنین، هەرچەندە ئاستمان لەیاریزانانی ولاتەكانی  بەشداربوو باشتربوو، ئەگەر بەبەردەوامی پاڵپشتیمان هەبێت دەتوانین پلەكانی یەكەم‌و دووەمیش بەدەست بێنین.
سان وتیشی: هۆكارێكیتر بۆ بەشدارینەكردنمان دەگەرێنمەوە لەپاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەكان كە ماوەیەكی زۆرە بەشداری هیچ پاڵەوانێتیەكی فەرمیمان نەكردووە بەتایبەتی خۆم ماوەی 9ساڵە ئەمە دووەمجارە بەشداری پاڵەوانێـتی نێودەوڵەتی دەكەم، بەڵام بەپێچەوانەوە بەشداریكردنمان لەپاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەكان دوو گرنگی هەیە بەرزبونەوەی ئاستمان‌و بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورە.
لەپاڵەوانێتیەكەدا سان تەها لەتەمەنی 20ساڵ پلەی پێنجەم‌و ئەحمەد جەزا لەتەمەنی 18ساڵ پلەی پێنجەم‌و رێباز ناسریش لەتەمەنی 18ساڵیدا پلەی هەشتەمی بەدەست هێنا.
لەئاستی كچانی بەپێچەوانەوە سالی ئەحمەد یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق پلەی یەكەم لەتەمەنی 18ساڵ‌و سارا مەسعود لەتەمەنی 20ساڵ پلەی یەكەم‌و نەبا سامی لەتەمەنی 16ساڵیدا پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.
بەهۆی ئاست بەرزی یاریزانانی كورد لەكوران‌و كچاندا لەپاڵەوانێتیەكانی عێراقدا راهێنەرانی هەڵبژاردە جۆراو جۆرەكانی عێراقی ناچار كردووە پشت بەیاریزانانی كورد ببەستێت بۆ بەشداریكردن لەپاڵەوانێتیەكانی دەرەوە، بەڵام پشتگیر نەكردنیان لەلایەن بەرپرسانی وەرزشی كوردستانەوە نەیانتوانیوە هەمان ئاست لەپاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەكانەوە بەدەست بێنن.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure