یانەی مۆناکۆ بەرەسمی لیوناردۆ جاردیمی دورخستەوە

جیهان :: 11/10/2018‌ :: 775‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرەسمی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی دوورخستنەوەی راهێنەری پۆرتوگالی لیوناردۆ جاردیمی راگەیاند، ئەمەش بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەوە کە لەم وەرزە تۆماری کردووە.
جاردیمی تەمەن ٤٤ ساڵ لە ساڵی ٢٠١٤وە راهێنەری یانەی مۆناکۆیەو گرێبەستیشی تا ساڵی ٢٠٢٠ هەبوو، بەڵام  ئەمڕۆ کۆتاییان بە گرێبەستی نێوانیان هێنا.
یانەی مۆناکۆ لەم وەرزە لە دوای ٩ جەولە لە خولی فەرەنسا، تەنها ١ بردنەوەی بەدەستهێناوەو لە پلەی ١٨ی خولەکە دێت .
بە قسەی رۆژنامەکانیش پێشبینی دەکرێت تێری هێنری فەرەنسی و ئەستێرەی پێشووتری یانەی بەرشەلۆنەو یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا رۆبێرتۆ مارتینێز ببێتە راهێنەری یانە فەرەنسیەکە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure