لالیگا ماتەمینی رادەگەیەنێت

جیهان :: 11/10/2018‌ :: 2473‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە لە دوورگەی  مایۆرکای ئیسپانی تا ئێستا چەند کەسێک بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستداوەو چەندین کەسیش بێبەسەروشوێن بوون.
رابیتەی یانەکانی لالیگا بڕیاریداوە لە جەولەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا لەسەرجەم یارییەکانی خولەکەدا خولەکێك ماتەمینی رابگەیەنرێت وەک رێزلێنانێک بۆ گیانلەدەستدانی و زیانلێکەوتوودانی دوورگەی مایۆرکا.
دوورگەی مایۆرکا گەورەترین دوورگەی لە ئیسپانیاو لە ساڵانی رابردوو یانەیەکی بە ناوی مایۆرکا لە لالیگای ئیسپانیا هەبوو، بەڵام دواتر دابەزییە ریزی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure