بۆ گواستنەوەکانی زستانە یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریدا

جیهان :: 11/10/2018‌ :: 5839‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی زستانەی یاریزانان کە لە مانگی یەکەوە دەستپێدەکات، بڕە پارەیەکی زۆر سەرف ناکات و یاریزانی گەورەی وەکو نەیمار ناهێنێتە ریزەکانیەوە.
بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوە بە ناوبانگە ئیسپانیەکە، ریاڵ مەدرید تەنها بڕی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ لە رۆدریگێزی هێرشبەری یانەی ڤالانسیا سەرف دەکات و هیچ یاریزانێكی گەورە ناباتە ریزەکانیەوە.
ئەم سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە، یانەکە دەیەوێت پارەی زیاتر لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان لە هاوینی داهاتوو سەرف بکات و ئەوکاتیش هەوڵی واژۆکردنی نەیماری بەرازیلی و  ئیریکسنی دانیمارکی و یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەدات.

یانەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزە بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕ دەبێت و ئاستی یانەکە لە خولی ئیسپانیاو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا وەکو پێویست نییە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure