هێرش كوهی شانبه‌شانی دانای برای له‌ئۆریبرۆ ئێس كه‌ی یاری فوتساڵ ده‌كات

کوردە پیشەگەرەکان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 353‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی


دواڕۆژ سپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار

پاش نزیكه‌ی 2 ساڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ و وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له‌یاری فوتبۆڵ، دواجار هێرش كوهی هێرشبه‌ری به‌ئه‌زموونی كوردی دانیشتووی سوید له‌ده‌روازه‌ی یاری فوتساڵ-ه‌وه‌ هاته‌وه‌ نێو جیهانی وه‌رزش و گه‌ڕایه‌وه‌ ریزی یانه‌ی ئۆریبرۆ ئێس كه‌ی.
هێرش كوهی ته‌مه‌ن 37 ساڵ كه‌ یه‌كێك بوو له‌یاریزانه‌ دیاره‌كانی یاری تۆپی پێ و بۆ چه‌ندین یانه‌ی سویدی له‌چه‌ند خولێكی جیاوازدا یاری كردووه‌، له‌وانه‌ خوله‌كانی نایاب/ ئالسڤێنسكان و پله‌ یه‌كی سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كان/ سوپێرتان له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئۆریبرۆ ئێس كه‌ی، جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ریزی یانه‌ی ئۆریبرۆ ئێس كه‌ی و ئه‌مجاره‌یان له‌خولی نایابی یانه‌كانی سوید یاری فوتساڵ بۆ یانه‌كه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش شانبه‌شانی دانا كوهی برا بچووكی و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی سوید كه‌ئه‌میش یه‌كێكه‌ له‌یاریزانه‌كان و كاپتنی تیمی فوتساڵی یانه‌ی ئۆریبرۆ ئێس كه‌ی سویدی.
له‌مباره‌یه‌وه‌ هێرش كوهی كه‌ له‌گه‌ڵ دانا كوهی برای ده‌بنه‌ یه‌كه‌م 2 برا به‌یه‌كه‌وه‌ له‌مێژووی خولی نایابی فوتساڵی یانه‌كانی سوید یاری بكه‌ن، تایبه‌ت بۆ دواڕۆژ سپۆرت قسه‌ی كرد و وتی: ماوه‌ی بۆنده‌كه‌م بۆ 1 ساڵه‌، تیمه‌كه‌ پێویستیان به‌یاریزانێك هه‌بوو كه‌ وه‌ك دوایاریزان بۆ وه‌رزی 2018-2019 بۆندی له‌گه‌ڵدا واژوو بكه‌ن، منیش به‌یارمه‌تی و هاوكاری دانا بڕیارمدا یارییان بۆ بكه‌م، ئه‌وه‌ی له‌توانام دابێت پێشكه‌شی تیمه‌كه‌ی ده‌كه‌م و هیوادارم بتوانم له‌م ئه‌زموونه‌شدا سه‌ركه‌وتووبم.
شایه‌نی باسه‌ رۆژی 12ی ئه‌م ماگه‌ كاروانی یارییه‌كانی خولی نایابی فوتساڵی یانه‌كانی سویدی وه‌رزی 2018-2019 به‌ به‌شداری 16 تیم ده‌كه‌وێته‌ڕی تیایدا تیمه‌كه‌ی هێرش و دانا له‌یه‌كه‌م هه‌فته‌ (هه‌فته‌ی ده‌ستپێك)ی خوله‌كه‌دا دوور له‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، به‌رامبه‌ر به‌تیمی یانه‌ی ناكاجۆنیۆر یاری ده‌كات.






بیۆگرافیا
-ناو: هێرش كوهی.
-ساڵڕۆژی له‌دایكبوون: 21-3-1981.
-شوێنی له‌دایكبوون: شاری مه‌هاباد-ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
-ساڵی 1991 له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی روویان له‌سوید كردووه‌.
-شوێنی نیشته‌جێبوون: شاری ئۆریبرۆ/ سوید.
-ره‌گه‌زنامه‌ی سویدی هه‌یه‌.
-باڵا: 177 سم.
-كێش: 75 كگم.
-له‌هێڵی هێرشبردندا یاری كردووه‌.
-یه‌كه‌م تیم: یانه‌ی ڤیڤالا لوندبی ئای ئێف/ سوید.
*تیمی ئه‌و یانانه‌ی ساڵانی 1999 تا 2016 له‌خوله‌كانی نایاب و پله‌ یه‌كی سه‌رتاسه‌ریی و پله‌ یه‌كی/ گروپی باكوور و پله‌ 2 و پله‌ 3ی یانه‌كانی سوید یاری فوتبۆڵی تێدا كردووه‌: بی كه‌ی فۆروارد/ سوید، ئۆریبرۆ ئێس كه‌ی/ سوید، بۆدین بی كه‌ی/ سوید، سیریانسكا ئێف سی/ سوید، كارلسلۆند ئای ئێف/ سوید، نۆرا بی كه‌ی/ سوید.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure