دادگا دەربارەی دۆسیەکەی رۆناڵدۆو کچە ئەمریکیەکە بڕیاریدا

جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 6172‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت
لە ژمارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵیادا بڵاوکراوەتەوە، رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات، رۆناڵدۆ دۆسیەی کچە ئەمریکیەکە ، مایۆرگای بردۆتەوەو هەموو ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ رۆناڵدۆ ناڕاست بووە.
لە ماوەی رابردوو کچێک لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمریکا سکاڵای یاسایی لەسەر رۆناڵدۆ تۆمارکردو  بە گۆڤاری دیر شپیگڵی ئەڵمانی راگەیاندبوو رۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەرم و بۆ ئەو مەبەستەش پۆلیسی شاری لاس ڤێگاسی ئەمریکا دەستی بە لێکۆڵینەوە کردو رۆناڵدۆ و کچە ئەمریکیەکەش بۆ بەرگریکردن لە خۆیان پارێزەری تایبەتیان گرت.
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت ئەمڕۆ پێنجشەممە  بڵاوی کردۆتەوە، پارێزەری رۆناڵدۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردۆتەوەو ئاشکرای کردووە هەموو تۆمەتەکان بەرامبەر بە رۆناڵدۆ بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستیەوەو پەیوەندی نێوان ئەو کچە ئەمریکیەو رۆناڵدۆ بە خواستی هەردوولا بووەو ئەمەش ناچێتە باری دەستدرێژییەوە ،بەمەش رۆناڵدۆ بە تاوانبار ئەژمار ناکرێت و دۆسیەکە بەسودی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure