بنزیمە وەڵامی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسای دایەوە

جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 5109‌ جار بینراوە
dwarozh


 

دواڕۆژ سپۆرت

دوای ئەوەی نۆیل لۆ گریتی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی  کویست فرانسی فەرەنسی رایگەیاند:" هەڵبژاردەی فەرەنسا بە نسبەت بنزیمە کۆتایی هاتووە ئەو جارێکی تر ناگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی فەرەنساو تا ئێستا مەسەلەکەی ڤاڵبۆینا بە لایا ئێمەوە کۆتایی نەهاتووە.
دەشڵێت من هیچ دژایەتیەکم دژی بنزیمە نەبووەو ئەو هەمیشە باش هەڵسوکەوتی کردووە بەڵام وای دەبینم هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ ئەو کۆتایی هاتووە .

دوای ئەم لێدوانانەی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا، کەریم بنزیمە لە تویتەری رەسمی خۆیەوە وەڵامی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا دەداتەوەو دەڵێت:  بەرێز گریت من داوا لە تۆ دەکەم تا من لە یاد بکەیت، فەرەنسا توانی ببێتە پاڵەوانی جیهان و ئەمە گرنگەو شتەکانی دیکە بێکەڵکن، سوپاست دەکەم.

بنزیمەی ٣٠ ساڵ بەهۆی کێشەیەکی ئەخلاقیەوە بەرانبەر بە ڤاڵبۆینای یاریزانی پێشووی ئەو هەڵبژاردەیە لە ریزەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا دوورخرایەوەو لە ساڵی ٢٠١٥ کۆتا یاری خۆی بۆ فەرەنسیەکان ئەنجامداو توانی دوو گۆڵ لە ئەرمینیا بکات  و تا ئێستاش بۆ فەرەنسا لەوکاتەوە بانگنەکراوەتەوە.
بنزیمە لە ٨١ یاری نێودەوڵەتی بۆ فەرەنسا ئەنجامیداوە توانیویەتی ٢٧ گۆڵ بکات.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure