لۆپتیگوی قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی بیلباو کرد

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1811‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لۆپتیگوی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کردو باسی لە یاریەکەی سبەی بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو لە هەفتەی چوارەمی لالیگا کرد.
لۆپتیگوی لە کۆنگرەکە وتی:"یانەی ئاتلەتیک بیلباو ١٥ رۆژە پێش یاریەکەی بەرامبەر بە ئێمە پشووی وەرگرتووە، بۆیە پێشبینی دەکەم یاریەکی زەحمەت بێت لە یاریگای سان مامێس و لە ئێستاشدا من بیر لە یاری رۆماو ناکەمەوەو تەنها تیشک دەخەمە سەر یاریەکەی بیلباو.
دواتر وتی" وەرزێکی دوورودرێژمان لە پێشەو دەبێت هەموو یاریزانەکان بە باشی ئامادە بکەین، بەیڵ لە دۆخێکی باشدایە، ئەو کاتێکی باشی هەبوو بۆ وەرگرتنی پشوو لە دوای ئەو یاریانەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ئەنجامیداو هەروەها بنزیمە دەمەوێت  بەمشێوەیە لە ئاستی بەردەوام بێت و باشتریش بێت، دانی سیبایۆسیش  بە باشی کار دەکات و ئێمەش دەبێت پاداشتی ئەوە بدەینەوەو متمانەی زیاتری پێبدەین.
لەسەر گەڕانەوەی زیدان بۆ کاری راهێنەرایەتی رایگەیاند"ئەگەر زیدان بڕیاربدات تا زوو بگەڕێتەوە بۆ کاری راهێنان، ئەوان هەواڵێکی مەزن و خۆش دەبێت, ئێمە زۆر دڵخۆشین کاتێک راهێنەرە گەورەکان دەبینین دەگەڕێنەوە بۆ کاری راهێنا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure