گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ هەینی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2837‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت
ئەمڕۆ هەینی  ١٤-٩- ٢٠١٨ گرنگترین  مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو..
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
راکیتچ؛ دەمەوێت نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان ببەمەوە
راکیتچ: من گوێـم لێبوو میسی وتی،  جارێکم خولی یانە پاڵەوانەکانمان بردۆتەوە بە بێ ئەوەی لالیگا ببەین.
راکیتچ: هیچ گومانێکی نیە یانەی بەرشەلۆنە جیاواز و بێ هاوتایە من قسەم لەگەڵ ئەوان کردووە، هیوادارم بتوانین گرێبەستەکە نوێ بکەینەوە.



سپۆرت:

میسی دەیەوێت بەردەوام بێت لە  زنجیرەکەی
لیۆ ٤٦ یاری یەک لەدوای یەکە لە لایگا توشی دۆڕان نەهاتووە
ئەمە ژمارەی مێژووییەو ئەو دەیەوێت زیاتر فروانی بکات
تایبەت: وتەی میسی لە یاریگای کامپ نۆ پێش دەستپێکردنی وەرزەکە ئەو رێز و خۆشەویستی زیاتری لە ژوری جلگۆڕین بەدەستهێناوە



مارکا:
خەلێفی" نەیمار" من رێزی پێرێز و ریاڵ مەدرید دەگرم بەڵام ئەوە باش و گرنگە لە ژێر پەردەکانەوە قسە لەگەڵ ئەو یاریزانە نەکرێت
نامەی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ یانەی ریاڵ مەدرید

ئاس:
پێنج ساڵ لەگەڵ بەیڵ
١٣ نازناو
١٩٣ یاری
٩١ گۆڵ
٦٠ گۆڵدروستکردن
هەروەها توانیویەتی ٤ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بباتەوە، بەڵام توشی ١٩ پێکان بووەو ماوەی ٣٩٣ رۆژ بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتۆتەوە
ئەمشەو لە یەکەم یاری هەفتەی چوارەمی لالیگا لە یاریگای ئەلکۆراز: هویسکا- رایۆ ڤایکانۆ

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure