بەوێنە: یانەی رۆژ بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت مەدالیای برۆنزییان لەوڵاتی ئێران بەدەستهێنا

ناوخۆیی :: 14/09/2018‌ :: 240‌ جار بینراوە
dwarozh



دوارۆژ: ئەردەڵان محەمەد
لەشاری سنەی وڵاتی ئێران پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتی گۆڵ بۆڵ بۆ نابینایان كۆتای هات‌و یانەی رۆژیش تایبەت بەكەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەشداری کردو توانی پلەی سێیەمی بەدەستبهێنێت.
پاڵەوانێتیەكە بۆ یانەكان رێكخرابوو، بەڵام جگە لەیانەی رۆژ سەرجەم تیپە بەشداربووەكان بەهەڵبژاردەی شارەكانیان بەشداربوون بەوڵاتی روسیاشەوە.
نەبەز عەلی راهێنەری نێودەوڵەتی یانەی رۆژ ئەوەی بەدواڕۆژ راگەیاند: بەشداریكردنی ئێمە لەم پاڵەوانێتیە بۆ پەیوەندییە دەگەرێتەوە لەنێوان كوردستانی هەردوولادا هەیە، بەڵام بەداخەوە تاپێش دەستپێكردنی پاڵەوانێتیەكەش ئێمە نەماندەزانی بەشداری دەكەین یان نا ئەوەش بەهۆی قەیرانی داراییەوە كە هیچ بودجەیەكمان بۆ دابین نەكرابوو، هەرچەندە بەرێوبەرایەتی گشتی وەرزش لەهەولێر بەڵێنی دابینكردنی سەرجەم خەرجیەكانی دابوو، بەڵام بەداخەوە بەڵێنەكەیان خۆیان نەبردە سەر. 
ئەوەشی خستەروو: نابینا ئەركی زۆر قورسە ئێمە تەنها دوو كەس بووین كە دەبوایە ئاگاداری سەرجەم یاریزانان‌و سەرۆكی وەفدەكەش بوینایە كە نابینابوون، لەبەرئەوە هیچ گەشبین نیم بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، چونكە نابینا پێویستی بەبودجەیەكی تایبەت هەیە‌و پاڵەوانێتیی بۆ بكرێتەوە ئێمە تەنها لەناو شارەكانی كوردستان بەشداری پاڵەوانێتیەكان دەكەین ئەوەش هیچ كاریگەریەكی نابێت بۆ سەر بەرەو پێشچوونی ئاستی یاریزانان.
لەكۆتاییدا راهێنەرە نێودەوڵەتیەكەی یانەی رۆژ  ئاماژەی بەوەدا: ئێمە ناتوانین هیچ بەرنامەیەك دانێن بۆ بەشداریكردن لەپاڵەوانێتیەكان یاخود مەشقەكانمان، ئەگەر بارودۆخی ئێستای كوردستان بەمشێوەیە بێت بەدڵنیاییەوە یاریزانەكانیش تاقەتی یاریەكەیان نامێنێت‌و وازدەهێنن.
لەپاڵەوانێتیەكەدا هەریەك لەتیپەكانی (یانەی رۆژ، هەڵبژاردەی جەهروم، هەڵبژاردەی سنە، هەڵبژاردەی ئەبابەسیر، هەڵبژاردەی ئەرك، هەڵبژاردەی قەزوێن)، هەرچەندە دەبوایە یانەیەكیش لەوڵاتی روسیا بەشداربووایە، بەڵام پاشەكشەی كرد.
دوای تەواو بوونی یاریەكان كە بەشێوەی خول بەیەك قۆناغ بەرێوەچوو ئەنجامی یەكەم تاسێیەمی پاڵەوانێتیەكە بەمشێوەیە بوو.
هەڵبژاردەی جەهروم    پلەی یەكەم      13خاڵ
هەڵبژاردەی سنە        پلەی دووەم     10خاڵ
یانەی رۆژ      پلەی سێیەم      9خاڵ.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure