جەیمس رۆدریگێز دەیەوێت بگەڕێتەوە

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2271‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی



دواڕۆژ سپۆرت
جەیمس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید، کە لە ئێستادا بە خواستن بۆ یانەی بایرن میونخ یاری دەکات، دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید و جارێکی تر درێسی ئەو یانەیە بپۆشێتەوە.
جەیمس بۆ دوو ساڵ بە خواستن لە ریاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی بایرن میونخەوە کردووەو لە هاوینی داهاتوو خواستنەکەی لەگەڵ یانە باڤاریەکە کۆتایی دێت.
رۆژنامەی کیکری ئەڵمانی بڵاوی کردۆتەوە، جەیمس رۆدریگێز دەیەوێت لە دوای بە کۆتا هاتنی خواستنەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونخ بگەڕێتەوە بۆیانەی ریاڵ مەدرید و لە ژێر دەستی لۆپتیگوی راهێنەری نوێی یانەکە یاری بکاتەوەو درێسی ئەو یانەیە بپۆشێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە راهێنەری نوێی یانەی بایرن میونخ لە ٣ یاری سەرەتای ئەم وەرزەی یانەکە بە سەرەکی یاری بە جەیمس کردووە.
جەیمس رۆدریگێز لە ساڵی ٢٠١٧ بەهۆی ئەوەی زیدان وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرد بڕیاری چونی لە یانەی ریاڵ مەدرید دا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure