خەلێفی یانەی ریاڵ مەدرید ئاگادار دەکاتەوە

جیهان :: 14/09/2018‌ :: 2828‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت
ناسر خەلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێڕمانی فەرەنسی، یانەی ریاڵ مەدرید ئاگادار دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک بە نهێنی گفتوگۆ لەگەڵ نەیماردا نەکەن.
لە ژمارەی ئەمڕۆ هەینی رۆژنامەی مارکادا لێدوانێکی خەلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێڕمان بڵاوکراوەتەوەو دەڵێت" ئێمە  رێزی یانەی ریاڵ مەدرید و فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە دەگرین، بەڵام ئەوە گرنگە لە پشت پەردەکانەوە کارەکان ئەنجام نەدرێت و بە نهێنی قسە نەکرێت.

ئەم قسانەی خەلێفی وا دەردەکەوێت ترسی لە گفتوگۆی نهێنی بێت لە نێوان  یانەی ریاڵ مەدرید و نەیماردا تا کاتی گواستنەوەی هاوینە دێت لە ساڵی داهاتوو.
نەیمار لە هاوینی ٢٠١٧ بە بڕی ٢٢٠ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنە چووە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و لە ئێستاشدا پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید هەموو تواناکانی بۆ کڕینی ئەو یاریزانە خستۆتە گەڕ.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure