نەوت هەردی سیامەندی لە میناوە بردە ریزەکانی

ناوخۆیی :: 10/08/2018‌ :: 342‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی


دوارۆژ: ئاری عەبدوڵڵا
دوای پەلکێشکردنی ئەستێرەی پێشووی یانەکانی هەولێر و سلێمانی و زاخۆ و نەجەف ( فەرحان شەکور ) بۆ ریزەکانی ، کارگێڕی یانەی نەوت سەرکەوتووبوو لە هێنانی بەرگریکاری بەتوانای شاری هەولێر و یانەی وەرزشی مینا ( هەردی سیامەند ) بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی.
یانەی وەرزشی نەوت بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی لە وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق و بۆ بەشداریکردن لە جامی یەکێتی ئاسیا و پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەکانی عەرەبی دەستی کردووە بە هێنانی یاریزانانی یانەکانی دیکە و دوو یاریزانی کوردیش بوونەتە جێگەی بایەخی یانە دەوڵەمەندەکەی شاری بەغداد ئەوانیش هەریەک لە ( هەردی سیامەند ) و ( فەرحان شەکور) ـن.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دوارۆژ هەردی سیامەند ئاماژەی بەوەدا؛ لە ئێستادا بەهۆی نەشتەرگەری کچەکەم لە وڵاتی تورکیا چوومەتە ئەستەنبۆڵ و لە چەند رۆژی داهاتوو دەگەڕێمەوە هەرێمی کوردستان و هەر دوای گەڕانەوەم گرێبەست لەگەڵ یانەی نەوت واژو دەکەم چونکە گفتوگۆکانمان کۆتاییهاتووە و لەسەر هەموو بڕگە و بابەتەکان رێککەوتووین.
هەردی دەربارەی ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی هیچی نەدرکاند بەڵام وتی من لە ناوەڕۆکی گرێبەستەکە رازیم و بەرپرسانی یانەی وەرزشی نەوتیش هیچ تێبینییەکیان لەسەر داخوازییەکانی من نییە.
بەرگریکارە پۆڵایینەکەی شاری هەولێر دوو ساڵ لەمەوبەر بە گرێبەستێک رووی کردە یانەکەی ئەوپەڕی سنوری باشور ئەویش یانەی مینایە ئەم یاریزانە لەگەڵ یانەکەی هیچ گرفتێکی نەبوو وە جێگەی متمانەی ستافی راهێنەران و دەستەی کارگێڕی بوو تا ئەوکاتەی یانەکە دووچاری کێشە و قەیرانی دارایی قووڵ هات و نەیتوانی چیتر مافە داراییەکانی یاریزانەکانی بدات تەنانەت پارەی کرێی ئەو هۆتێلەشی خەرج نەکردبوو کە شوێنی حەسانەوەی یاریزانەکانی شارەکانی دیکەی عێڕاق بوون تا ئەو راددەیەی لە هۆتێلەکە کرانە دەرەوە و لەسەر شەقام مانەوە.
لە ئێستاشدا بەرگریکارەکەی شاری هەولێر رووی کردۆتەوە یانەی نەوتی خاوەنی پلەی سێیەمی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێڕاق کە بۆ وەرزی نوێ سەرجەم فۆکسەکان لەسەر ئەم یانە سەوزپۆشە دەبێت بە حوکمی ئەوەی ئەم یانەیە ئەمساڵ لە ٣ خول و پاڵەوانیەتی جیاواز بەشدارە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure