یانەی بەرشەلۆنە ١٠٠ ملیۆنی بۆ عوسمان دیمبلی رەتکردەوە

جیهان :: 10/08/2018‌ :: 2054‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نایەوێت لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە دەستبەرداری یاریزانی فەرەنسی یانەکەی عوسمان دیمبلی ببێت و دەیەوێت ئەم وەرزەش لە یانەکەی بیهێڵێتەوە.
لە هاوینی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە بە بڕی نزیکەی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ عوسمان دیمبلی لە یانەی دۆرتمۆندەوە بردە ریزەکانیەوەو تا ئێستاش ئەو یاریزانە متمانەی راهێنەری بەدەست نەهێناوەو نەیتوانیوە شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکاتەوە.
رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، یانەی بەرشەلۆنە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی ئارسناڵی ئینگلیزی بۆ دەستبەرداربوون لە عوسمان دیمبلی لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە رەتکردۆتەوەو یانە کەتەلۆنیەکە رەتیکردۆتەوە دەستبەرداری ببێت.
ئەمە لە کاتێکدایە پێش چەند رۆژێک ئەو یاریزانە رایگەیاند لە یانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوەو پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە ناکات، ئەمە جگە لەوەی هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و مانچستەریونایتدیش هەوڵی واژۆکردنی گرێبەستیان لەگەڵ ئەو یاریزانە دەدا.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure