مۆدریچ بە تەواوی کردی بە ڕاستی

جیهان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 6443‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت
لۆکا مۆدریچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید، بەڕاستی داوای چوون لە یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و دەیەوێت لە ریزەکانی یانە شاهانەییەکە بڕوات.
لە چەند رۆژی رابردوو نزیکبوونەوەی ئەو یاریزانە لە لایەن یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیەوە لە لایەن رۆژنامەکانی ئیتاڵیاوە بڵاوکرایەوە و ئاشکرایان کردبوو ئەو یاریزانە دەیەوێت ریزەکانی یانە شاهانەییەکە بەرەو یانەی ئینتەرمیلان جێبهێڵێت.
رادیۆی  ئۆندا سیرۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە لۆکا مۆدریچ داوای کە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە ، رێگەی پێبدات ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بەرەو یانەی ئینتەرمیلان جێبهێڵێت ،بەڵام تا ئێستا پێرێزی سەرۆک وەڵامی کۆتایی ئەو یاریزانەی نەداوەتەوەو تەنها جارێک پێشتر رایگەیاندبوو هەر یانەیەک مۆدریچی دەوێت دەبێت ٧٥٠ ملیۆن یۆرۆی نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بە یانەی ریاڵ مەدرید بدات ئینجا دەستبەرداری دەبین.
بە قسە رۆژنامە ئیتاڵیەکانیش یانەی ئینتەرمیلان ئامادەیی نیشانداوە موچەیەکی ١٠ ملیۆن یۆرۆی لە یەکساڵدا بەو یاریزانە بدات و گرێبەستی بۆ ماوەی ٤ ساڵ لەگەڵدا واژۆ بکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure