​سەفین کانەبی لەگەڵ سەرۆکی تۆپی پێی ئێران و عێراق کۆدەبێتەوە

ناوخۆیی :: 09/08/2018‌ :: 354‌ جار بینراوە
dwarozh


 

دواڕۆژ سپۆرت
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 2018/8/9 له‌ باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌ هه‌ولێر (سه‌فین كانه‌بی) سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، پێشوازی له‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران (ئاغای مه‌هدی تاج) و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق (عه‌بدولخالق مه‌سعوود) كرد.

له‌ دانیشتنه‌كه‌ باس له‌ كار و چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كرا، (ئاغای تاج) سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران دڵخۆشی خۆی بۆ سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌ربڕی و به‌ڵێنیدا هه‌موو هاوكارییه‌ك و كارئاسانییه‌ك بۆ تۆپی پێی كوردستان بكات، به‌ تایبه‌ت له‌ رووی خولی جۆراوجۆر بۆ راهێنه‌ران و ناوبژیوانانی كوردستان.

هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، باس له‌ پرۆتۆكۆلی وه‌رزشی له‌ نێوان یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران كرا، كه‌ بریاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌ ئێران واژوو بكرێت، له‌م پرۆتۆكۆله‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌ فه‌رمی له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران (ئاغای تاج) بۆ وڵاتی ئێران داوه‌ت كراوه‌.

له‌ كۆتاییدا، سه‌فین كانه‌بی قه‌ڵغانی تایبه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانی به‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران (ئاغای تاج) به‌خشی و سوپاسی به‌رێزان و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق (عه‌بدولخالق مه‌سعوود) ـی كرد، هیوای خواست هاوكار و پاڵپشتێكی باش بن بۆ به‌ره‌وپێشچوونی تۆپی پێی كوردستان.

 

 

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure