بەڤیدیۆ:ئینگلتەرا لە مۆندیال ماڵئاوایی کردو کرواتیا خۆی گەیاندە فەرەنسا

جیهان :: 11/07/2018‌ :: 2954‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت
لە دووەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەراو کرواتیا لە یاریگای لۆزنیکی بە ئامادەبوونی ٧٨ هەزار هاندەر رووبەڕووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا کرواتیا توانی ٢-١ شکست بە ئینگلتەرا بێنێتو  بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا پلیتێکی یاری کۆتایی مۆندیال ببڕێت.


لە گێمی یەکەمی یاریەکەو لەسەرەتادا ئینگلتەرا دەستپێشخەری کردو توانی لە خولەکی ٥ گۆڵی پێشکەوتن لە لایەن یاریزان تریپیر بە لێدانی راستەوخۆ تۆمار بکات و گێمی یەکەم ١-٠ بە سودی خۆیان بە کۆتا بێنن.
لە گێمی دووەمی یاریەکە هەردوو هەڵبژاردە چەند جارێک هەوڵی گۆڵکردنیاندا، بەڵام کرواتیا سەرکەوتوو بوو کاتێک لە خولەکی ٦٨ پێریسیچ توانی گۆڵ یەکسانبوونەوە بۆ هەڵبژاردەکەی بکات و ئەنجامی یاریەکە بکاتە ١-١.
دواتر کرواتیا دەستی بەسەر یاریەکەدا گرتبوو چەند جارێک مەترسی لەسەر گۆڵی ئینگلتەرا دروستکردو نزیکبو گۆڵی دووەم و بردنەوە بکات، بەڵام لە کۆتایدا ٩٠ خولەک بە یەکسانبوونی هەردوو هەڵبژاردە بە گۆڵێک کۆتایی هات.

دواتر ناوبژیوانی تورکی کۆنیت شاکیر یاریەکەی بردە کاتی زیادکراوەو لە ١٥ خولەکی یەکەم تەنها یەک دەرفەت بۆ کرواتیا لە لایەن ماندزۆکیچەوە دروست بوو، بەڵام نەیتوانی گۆلی پێ بکات و ١٥ خولەکی یەکەم بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە ١٥ خولەکی دووەمدا کرواتیا توانی لە خولەکی ١٠٩دا، بە گۆلی یاریزان، ماندزۆکیچ گۆڵی دووەم تۆمار بکاتو  یاریەکە ٢-١ ببنەوەو بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا بگەنە یاری کۆتایی مۆندیال.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە کاتژمێر ٦:٠٠ یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ لە نێوان فەرەنساو کرواتیا ئەنجام بدرێت.
ئینگلتەراش لە رۆژی شەممە لەگەڵ بەلجیکا لە کاتژمێر ٥:٠٠ یاری پلەی سێیەمی ئەنجام دەدات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure