بەوێنە: خاوەنی ژمارە پێوانەیەكەی عێراق مەراسیمی رێزلێنانی بۆ رێكخرا

ناوخۆیی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 297‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دوارۆژ: ئەردەلان محەمەد
لەشاری سلێمانی‌و لەهۆڵی نوێنەرایەتی سلێمانی‌و بەئامادەبوونی بەرپرسانی وەرزشی‌و یەكێتی گۆرەپان‌و مەیدانی سلێمانی لەمەراسیمێكدا خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشیە ئاسیا عەزیز خاوەن ریكۆردی عێراق لەهەڵدانی رم‌و راهێنەرەكەی.
ئەحمەد بەهادین راهێنەری یاریزانی ناوبراو ئەوەی بەدوارۆژ راگەیاند" هەستێكی زۆر زۆر خۆشە بۆ من، چونكە ماوەیەكی زۆرە چاوەرێی ئەم رۆژە دەكەم كە بەرهەمەكەی پاڵەوانەكانم دەبینم نەك لەسەر ئاستی كوردستان، بەڵكو لەئاستی عێراق‌و دەرەوەی عێراق پاڵەوانە كوردەكان ئەم دەستكەوتانە بەدەست بێنن، لەبەرئەوە ئاسیا بەم دەستكەوتەوە ناوەستێت، چونكە ئەو بۆ ئاستی تازەپێگەیشتوان یاری دەكات‌و ژمارەی پێوانەیی لاوانیشی شكاند‌و بووە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی هەڵدانی رم لەكوردستان.
لەلای خۆیەوە ئاسیا عەزیز خاوەنی ژمارەیی پێوانەیی هەڵدانی رم لەسەر ئاستی كوردستان‌و عێراق ئەوەی راگەیاند" زۆر دڵخۆشم كە ئەم ژمارە نوێیەم تۆماركرد‌و ببمە خاوەنی ریكۆردی نوێی عێراق‌و كوردستان، رێكخستنی ئەم مەراسیمەش بۆ من وەك بناغەیەك وایە بۆ داهاتوو بتوانم لەسەر ئەم ئەنجامە باشانە بەردەوام بم، ئاواتی منیش ئەوەیە كە بتوانم لەپاڵەوانێتەكانی داهاتوو جارێكیتر ژمارەیەكی نوێ تۆماربكەم بەتایبەتی لەسەر ئاستی وڵاتانی ئاسیا‌و عەرەب.
ئاسیا عەزیز یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی لەپاڵاوتنی یاریزانانی تازەپێگەیشتوانی عێراقدا كە لەشاری سلێمانی بەرێوەچوو، توانی رمەكەی 36:49مەتر هەڵبدات‌و ریكۆردی عێراقیش بكات بەناوی خۆیەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure