وردەکاری گرێبەستەکەی ئەشرەف حەکیمی لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند

جیهان :: 11/07/2018‌ :: 943‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت
ئەمڕۆ بەرەسمی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی چوونی ئەشرەف حەیمی بەرگریکاری باڵی راستی یانەکەی بۆ ریزەکانی یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی راگەیاند.
یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردۆتەوە حەکیمی بۆ ماوەی دوو ساڵ و بەخواستن پەیوەندی بە یانەی دۆرتمۆندەوە کردووەو دوای دوو ساڵ یاریکردن لەم یانە ئەڵمانیە ، یانەی ریاڵ مەدرید دەتوانێت بیگەڕێنێتەوە بۆ ریزەکانی.
حەکیمی تەمەن ١٩ ساڵ لە وەرزی رابردوو لە لایەن زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدریدەوە چەند جارێک بەشداری پێکراو ئەم یاریزانەش توانی لە مۆندیالی ٢٠١٨ لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغڕیب بەشداری بکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure