ئەلێگری باسی هاتنی رۆناڵدۆ دەکات

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 6986‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت
ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا، لە پاش هاتنی رۆناڵدۆ بۆ یانەکەی، بۆیەکەمجار قسە لەسەر هاتنی ئەو یاریزانە دەکات .
ئەلێگری دەڵێت گرێبەستکردن لەگەڵ رۆناڵدۆ گرنگ دەبێت بۆ یانەکە، سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆس جوڵەی تەنها بۆ یانەکە نەکردووە، بەڵکوو جوڵەیەکیشی بە خولی وئیتاڵی و تۆپی پێی ئیتاڵیا داوە.
دەشڵێت ئامانجی یانەی یۆڤانتۆس بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە، ئێستاش بە هاتنی رۆناڵدۆ ئێمە بەرەنگارییەکی مەزنمان هەیەو دەبێت تەختی ئەوروپا ببەینەوە.
لە کۆتایدا دەڵێت من سوپاسی پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید دەکەم کاتێک داوای لێکردم پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی ریاڵ مەدرید وەربگرم، من ئەوکاتەش نەمدەزانی رۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە دەکات و گرێبەستەکەم رەتکردەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure