یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ رابیۆت رێکەوتووە

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2324‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ رابیۆتی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رێکەوتووە تا لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە بیباتە ریزەکانیەوە.
بەقسەی رۆژنامەکە ئێستا رێکەوتنی یانەی پاریس سانجێرمان لەگەڵ بەرشەلۆنە ماوەو ئەو یاریزانە بە ئیداری یانە کەتەلۆنیەکەی راگەیاندووە ئامادەیە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات.
رابیۆت لە ساڵی ٢٠١٩ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و دەبێتە یاریزانێکی ئازاد.
دوای چوونی پاولینهۆ لە یانەی بەرشەلۆنە بۆ یانەی گوانزۆی چینی، ئێستا ئیدارەی یانەکە بە شوێنی یاریزانێکی  هێڵی ناوەند دەگەڕێت تا شوێنی ئەو یاریزانەی پێ پڕبکاتەوەو بێجگە لە رابیۆت هازاردیش یەکێکە لە پاڵێوراوەکان.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure