بەیڵیش هاتە ریزەوەو لەگەل ریاڵ مەدرید کۆدەبێتەوە

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 5065‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

دوای چوونی رۆناڵدۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید، گاریس بەیڵیش دەیەوێت لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی کۆببێتەوەو داهاتووی خۆی دیاری بکات.
پێگەی ئیسپنی بڵاوی کردۆتەوە، بەیڵ بڕیاریداوە لە رۆژانی داهاتوو کۆبونەوە لەگەڵ ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید بکات و داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئیسپن بریکاری کارەکانی بەیڵ رایگەیاندووە قسە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر داهاتووی بەیڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەکەین کە بە چی شێوازێک کارەکان لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە دەڕۆن.
لە لایەکی ترەوە رۆژنامەی ئاس دەڵێت، لۆپتیگۆی راهێنەری نوێی یانەی ریاڵ مەدرید، زۆر بە پەرۆشە تا لەگەڵ بەیڵ کار بکات و نیازی راهێنەرەکە وایە دوای چونی رۆناڵدۆ تیپێکی نوێ لەدەوری گاریس بەیڵ بنیات بنێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure