مێژووی زێڕینی جامی جیهانی ساڵانی 1994 و 1998

جیهان :: 13/06/2018‌ :: 573‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار
دواڕۆژ سپۆرت رۆژانه‌ و تا ده‌ستپێكی یارییه‌كانی 21ه‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی جامی جیهانی (مۆندیال)، مێژووی زێرێنی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان بۆ خوێنه‌رانی به‌كورتی ده‌خاته‌ڕوو.  


كۆتاییه‌كانی مۆندیالی 1994 ئه‌مریكا
(15)
*وڵاتی میواندار: ئه‌مریكا.
*واده‌ی میواندارییه‌كه‌: 17-6 تا 17-7-1994.
*یاریگا و شار: 9 یاریگای 9 شار میوانداریی یارییه‌كانیان كرد.
*ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان: 24 هه‌ڵبژارده‌.
*ژماره‌ی گروپه‌كان:  6 گروپی 4 تیمی.
*ژماره‌ی یارییه‌كان: 52 یاری.
*ژماره‌ی گۆڵه‌كان: 141 گۆڵ، به‌ڕێژه‌ی 2.7 گۆڵ بۆ هه‌ریارییه‌ك.
*كۆی ژماره‌ی ئاماده‌بووان: 3.587.538 كه‌س، به‌ڕێژه‌ی 46.039 كه‌س بۆ هه‌ریارییه‌ك.
*خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م تا چواره‌م: 1-به‌رازیل، 2-ئیتاڵیا، 3-سوید، 4-بولگاریا.
*گۆڵكه‌رانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌: ئۆلیخ سالینكۆ/ روسیا، هریستۆ ستۆیچكۆڤ/ بولگاریا به‌ تۆماركردنی 6 گۆڵ.
*باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌: رۆماریۆ/ به‌رازیل.
*باشترین یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌: مارك ئۆڤه‌رمارس/ هۆڵه‌ندا.
*باشترین گۆڵپارێزی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌: میشێل پریدۆم/ به‌لژیكا.
*خه‌ڵاتی یاری خاوێن: هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل.
*كارتی یاری كۆتایی پاڵه‌وانێییه‌كه‌:
-رۆژی یاری كۆتایی: 17-7-1994.
-هه‌ردوو لایه‌نی یاری كۆتایی: به‌رازیل×ئیتاڵیا (0-0)،  (3-2) به‌لێدانی پێنج په‌ناڵتی.
-ئه‌و گۆڵانه‌ی به‌په‌ناڵتی تۆماركران: رۆماریۆ، برانكۆ، كارلۆس دۆنگا بۆ به‌رازیل، دیمیتریۆ ئه‌لبێرتینی، ئه‌لبێریگۆ ئیڤانی بۆ ئیتاڵیا.
-یاریگا: رۆزبۆڵ.
-شار: لۆس ئه‌نجلس.
-ناوبژیوان: ساندۆر پوهیل/ هه‌نگاریا.
-ژماره‌ی ئاماده‌بووانی یارییه‌كه‌: 94194 كه‌س.




كۆتاییه‌كانی مۆندیالی 1998 فه‌ڕه‌نسا
(16)
*وڵاتی میواندار: فه‌ڕه‌نسا.
*واده‌ی میواندارییه‌كه‌: 10-6 تا 12-7-1998.
*یاریگا و شار: 10 یاریگای 10 شار میوانداریی یارییه‌كانیان كرد.
*ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان: 32 هه‌ڵبژارده‌.
*ژماره‌ی گروپه‌كان: 8 گروپی 4 تیپی.
*ژماره‌ی یارییه‌كان: 64 یاری.
*ژماره‌ی گۆڵه‌كان: 171 گۆڵ، به‌ڕێژه‌ی 2.7 گۆڵ بۆ هه‌ریارییه‌ك.
*كۆی ژماره‌ی ئاماده‌بووان: 785.100،2 كه‌س، به‌ڕێژه‌ی 43.511 كه‌س بۆ هه‌ریارییه‌ك.
*خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م تا چواره‌م: 1-فه‌ڕه‌نسا، 2-به‌رازیل، 3-كرواتیا، 4-هۆڵه‌ندا.
*گۆڵكه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌: داڤۆر شوكێر/ كرواتیا به‌ تۆماركردنی 6 گۆڵ.
*باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌: رۆناڵدۆ/ به‌رازیل.
*باشترین یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌: مایكڵ ئۆین/ ئینگلته‌را.
*باشترین گۆڵپارێزی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌: فابیان پارتێز/ فه‌ڕه‌نسا.
*خه‌ڵاتی یاری خاوێن: هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا.
*كارتی یاری كۆتایی پاڵه‌وانێییه‌كه‌:
-رۆژی یاری كۆتایی: 12-7-1998.
-هه‌ردوو لایه‌نی یاری كۆتایی: فه‌ڕه‌نسا×به‌رازیل 3-0.
-گۆڵه‌كانی یارییه‌كه‌: زه‌ینه‌دین زێدان (خ: 27)، (45+1)، ئیمانوێا پۆتی (خ: 90+3) بۆ فه‌ڕه‌نسا.
 -یاریگا: دی فرانس/ سان دۆنی.
-شار: پاریس.
-ناوبژیوان: سه‌عید بلقۆله‌/ مه‌غریب.
-ژماره‌ی ئاماده‌بووانی یارییه‌كه‌:  80 هه‌زار كه‌س.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure