بەرەسمی محەمەد سەڵاح گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا

جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2583‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمرۆ بەرەسمی پزیشکەکانی هەڵبژاردەی میسر، گڵۆپی سەوزیان بۆ محەمەد سەڵاحی میسری و یاریزانی یانەی لیڤەرپۆڵ هەڵکرد.
سەڵاح لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید لە شانیدا توشی پێکان هات و دوای ٣٠ خولەک یاریکردن لە ٢٦ی مانگی رابردووەوە لە یاریگاکان دورکەوتۆتەوە.
ئەمرۆ پزیشکەکانی ئەو هەڵبژاردەیە دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی کۆتایی، ئامادەبوونی محەمەد سەلاح"یان بۆ یاری بەرامبەر بە ئۆرۆگوایی لە یەکەم یاریاندا لە مۆندیال راگەیاند لە رۆژی هەینی راگەیاند.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure