بەرەسمی لۆپتیگۆی دورخرایەوەو راهێنەرێکی نوێ لە شوێنەکەی دانرا

جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1883‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت
دوای ئەوەی لۆپتیگۆی لە رۆژی سێشەممە بووە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا لۆپتیگۆی لە پۆستەکەی دوربخاتەوەو فێرناندۆ هێرۆی بەڕێوەبەری هەڵبژاردەکەی وەکوو راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا دیاری بکات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رۆبیالیسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دورخستەوەی لۆپتیگۆی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا راگەیاند وئاشكرای کردووە گفتوگۆی لۆپتیگۆی بە بێ ئاگاداری یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید هۆکاری دورخستنەوەکەی بووە.

هەروەها وتیشی تیپەکەی ئێمە لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە بەڵام دەستەی راهێنەرانی نوێی هەڵبژاردەکە هەموو کارێک دەکەن بۆئەوەی  تیپەکە بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی جارانی و دڵنیاشم تیپەکە بەهێزتر دەبێت.

رۆژی سێشەممە یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرایکرد  لۆپتیگۆی وەکوو راهێنەری یانەکەی بۆ ماوەی ٣ ساڵ لە دوای جامی جیهانی دەستبەرکار دەبێت و شوێنەکەی زیدان دەگرێتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure