هەموو شتێک لەسەر كۆتاییه‌كانی مۆندیالی 1990ی ئیتاڵیا

جیهان :: 13/06/2018‌ :: 504‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت رۆژانه‌ و تا ده‌ستپێكی یارییه‌كانی 21ه‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی جامی جیهانی (مۆندیال)، مێژووی زێرێنی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان بۆ خوێنه‌رانی به‌كورتی ده‌خاته‌ڕوو.  

(14)
*وڵاتی میواندار: ئیتاڵیا.
*واده‌ی میواندارییه‌كه‌: 8-6 تا 8-7-1990.
*یاریگا و شار: 12 یاریگای 12 شار میوانداریی یارییه‌كانیان كرد.
*ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان: 24 هه‌ڵبژارده‌.
*ژماره‌ی گروپه‌كان: 6 گروپی 4 تیپی.
*ژماره‌ی یارییه‌كان: 52 یاری.
*ژماره‌ی گۆڵه‌كان: 115 گۆڵ، به‌ڕێژه‌ی 2.2 گۆڵ بۆ هه‌ریارییه‌ك.
*كۆی ژماره‌ی ئاماده‌بووان: 516.215،2 كه‌س، به‌ڕێژه‌ی 48.389 كه‌س بۆ هه‌ریارییه‌ك.
*خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م تا چواره‌م: 1-ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا، 2-ئه‌رژه‌نتین، 3-ئیتاڵیا، 4-ئینگلته‌را.
*گۆڵكه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌: سالڤاتۆری سیكلاچی/ ئیتاڵیا به‌ تۆماركردنی 6 گۆڵ.
*باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌: سالڤاتۆری سیكلاچی/ ئیتاڵیا.
*باشترین یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌: رۆبێرت پرۆسینچكی/ یۆگسلاڤیا.
*خه‌ڵاتی یاری خاوێن: هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را.
*كارتی یاری كۆتایی پاڵه‌وانێییه‌كه‌:
-رۆژی یاری كۆتایی: 8-7-1990.
-هه‌ردوو لایه‌نی یاری كۆتایی: ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا×ئه‌رژه‌نتین 1-0.
-گۆڵی یارییه‌كه‌: ئه‌ندریاس برێمه‌ (خ: 85 به‌په‌ناڵتی) بۆ ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا.
 -یاریگا: ئۆڵۆمپیكۆ.
-شار: رۆما.
-ناوبژیوان: ئیدگاردۆ كۆدیسال/ مه‌كسیك.
-ژماره‌ی ئاماده‌بووانی یارییه‌كه‌:  73603 كه‌س.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure