ئه‌و كچه‌ى وتى: ئاماده‌م له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن بخەوم ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌.. وێنه‌ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 26317‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
له‌ساڵى 1990دا دواى ئه‌وه‌ى سه‌دام حسێن هێرشى كرده‌ سه‌ر وڵاتى كوه‌یت، ژنێكى ئیتاڵى بابه‌تێكى ورووژاند و داواى له‌ سه‌دام حسێن كرد له‌گه‌ڵی بخەوێت له‌به‌رامبه‌ردا ئاشتى رابگه‌یه‌نێت.

ئیلۆنا ستاله‌ر خانمێكى هه‌نگارى ئیتاڵییه‌ و ئێستا ته‌مه‌نى 68 ساڵه‌، پێشتر پۆڕنستار بووه‌ و دواتر بووه‌ته‌ سیاسى و په‌رله‌مانتار له‌ په‌رله‌مانى ئیتاڵیا، له‌ساڵانى نه‌وه‌ده‌كاندا كاتێك سه‌دام حسێن له‌ كووه‌یتى دا، ئیلۆنا هاته‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و وتى: "ئاماده‌م له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن بخەوم له‌پێناوى ئه‌وه‌ى شه‌ڕ رابگرێت و ئاشتى رابگه‌یه‌نێت".
ئیلۆنا له‌دواى ئه‌و قسه‌یه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئیتاڵیادا شكستى هێنا و نه‌یتوانى ببێته‌وه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان، له‌ئێستادا حیزبێكى خۆى دامه‌زراندووه‌ به‌ناوى (حیزبى دیموكراتى و سروشت و خۆشه‌ویستى) و له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى ئیتاڵیادا به‌نیازه‌ خۆى كاندید بكاته‌وه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure