ئەمڕۆ بورجەكەت چیت پێدەڵێت؟

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 648‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
زۆرن ئەو كەسانەی كە بێ‌ چاودێریی بورجەكانیان و زانینی ئەستێرەی بەختیان لە بوارەكانی ژیانی رۆژانەیاندا، هەنگاوێك نانێن. ئیدی ژیانی سۆزدارییان بێت یان تەندروستی و پیشەیی و دارایی و كۆمەڵایەتی و..هتد.

بۆ لەدایكبوانی ئەمڕۆیش (15ی شوبات) عەبیر فوئاد پسپۆری بورجەكان، ئەم ئامۆژگارییانەی هەیە، لەمەیشدا پشتی بە زانستی ژمارەكان بەستووە.

ئەگەر لەدایكبووی 15ی شوباتی، ئەوا مانای وایە كە پەیوەندییەكی بەهێزت بە خێزان و ریشەی كۆمەڵایەتیی خۆتەوە هەیە. سەرنجڕاكێش و بەهرەمەندیت. هەستی هونەریی و تێڕوانینی روون و ئاشكرات هەیە. ئیرادەیەكی بەهێز و توانای كاریگەریی خستنەسەر بەرامبەر و دەستكەوتی باشت هەیە.

ئەگەرچی ئەمساڵ بۆ لەدایكبوانی ئەم رۆژە قۆناغێكە كە تێیدا هەست بە پەرتبوون و شپرزەیی و شێواویی دەكەن، بەڵام پەیوەندی و راپەڵە كۆمەڵایەتیەكانتان زۆرجار هاوكارتان دەبن و یارمەتیتان دەدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانتان. خۆ ئەگەر بازنەی پەیوەندیەكانت فروانتر بكەیت ئەوا دەرفەتی لەبار و گونجاوت بۆ دەڕەخسێت.

ئا: ل.م

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure